تاريخ: ۱۲ شهریور ۱۴۰۴ ساعت ۸:۴۴ بازدید: 582      نظرات: 0      کد مطلب: 24961

هونەرمەندێکی بواری فۆلکلۆر لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد


بە پێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی هونەرمەندی بواری فۆلکلۆری کوردی مەناف عەبدوڵڵازادە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ئەم هونەرمەندە ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی لە ئاوایی تەنگ‌باڵەکەی مەهاباد لەدایکبووە. لە تەمەنی ۲۱ ساڵیدا ماڵی دەچێتە نەغەدە و تا ساڵی ۴۲ی هەتاوی نیشتەجێی ئەم شارە دەبێ و پاشان دەگەڕێتەوە مەهاباد و لە ڕادیۆتەلەویزیۆنی مەهاباد دادەمەزرێ.

مەناف عەبدوڵڵازادە، مناجات لە سەید عەوڵای بورهانی و حوسێن مەحموود شەشە فێر بووە و زۆربەی بەیتەکانیش لە قادر وەرمەزیار خەڵکی ئاوایی مەمەلیان فێر بووە. ماوەی ۱۰ ساڵیش لە فەرهەنگ و هونەری مەهاباد چالاکی نواندووە و لەفێستیواڵە جۆراوجۆرەکانی تاران، کرماشان و مەهاباد و... بەشدار بووە.

بڕیارە تەرمی ئەم هونەرمەندە ئەمرۆ لە شاری مەهاباد ئەسپاردەی خاک بکرێ.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد