تاريخ: ۲۴ مرداد ۱۴۰۴ ساعت ۱۱:۵۵ بازدید: 424      نظرات: 0      کد مطلب: 24843

«ڕسکان» نووسراوەی نووسەری سەردەشتی لەچاپ درا


هاژه ـ کتێبی ڕسکان (تۆو، نەمام، پەل، قووڵکە، ناساندنی ۱٨ جۆر دار و دەوەنی خۆڕسکی زاگرۆس و شێوازەکانی تێخستنەوەیان و...) لە نووسینی حەسەن ڕەوش لە لایەن بڵاوگەی ڕاژەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئێستا زاگرۆس وەک خۆی نەماوە، سرووشت تێک چووە، گەرما ڕووی لە هەڵکشانە، سەرچاوە ئاویەکان کەم بوونەوە و ڕێژەی دابارین کەمی کردووە، ڕوانەوەی تۆو بەشێوەی سرووشتی مەحاڵیش نەبێ زۆر زەحمەتە، بەربەستەکانی ڕوان و گەشە زۆرن، زەوی کەمچێژ و ڕەقەن بووە! سمی مەڕ و ماڵاتی گەورە خاکی دارستانیان داکوتاوە و ئاو هەڵناگرێت! ئافەت و مێمڵ زۆر بوون و توانای شین‌بوونەوەی تۆو لە داکشان‌دایە!

ساڵانە سەدان و ڕەنگە هەزار دەنکی بەڕوو یان پەل و تۆوی دار لە لایەن ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانەوە دەچێندرێت و دەچەقێندرێت بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو زەحمەتانە مایەپووچ دەبنەوە چونکە شێوازەکانی ئامادەکردن و چاندن و چاوەدێری تۆو یان نەمامی چێندراو بەجۆری پێویست و بەشێوەی زانستی لەبەرچاو ناگیرێت.

لەم کتێبەدا هەوڵ دراوە بەڕۆژترین، گونجاوترین، زانستی‌ترین، ساکارترین، کەم‌تێچووترین، خێراترین و باش‌ترین ڕێکارەکانی چاندن و تێخستنی تۆو و نەمامەکانی خۆڕسکی زاگرۆس باس بکەین.

لێرە پێویستە خەسارەکان و ئەو زیانانەی تاکوو ئێستا وەبەر قەبارەی دارستانەکان کەوتوون بناسرێن و باسیان لێ بکرێت.

 «حەسەن ڕەوش» بە نازناوی «پارێزەر» لەدایک‌بووی گوندی بێورانی شاری سەردەشتە و تا ئێستا چەند بەرهەمی چاپ کراوە و هەندێکیشی ئامادەی چاپن. 

 سەبارەت بەم نووسە بابەتی پتر بخوێنه‌وە:




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد