تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۲۷ اسفند ساعت ۱۹:۱۲ بازدید: 1789      نظرات: 1      کد مطلب: 3447

کورتەباسێک لەسەر پێکهاتەخوازی

مەحموود حوسێن زادە(ئاواره)


پێکهاتەخوازی و نیشانەناسی پەیوەندیەکی حاشا هەڵنەگریان هەیە، بەتایبەت لەچوارچێوەی پێکهاتەی مانایی،کەبەبێ بەکار هێنانی نیشانەناسی ناتوانی پیکهاتەی مانایی دەق بپێکی، بەگشتی هەرکەس لەگەڵ پێکهێنان(ساختن)دەستەملان بێ لەگەڵ پێکهاتە بەرەوڕوو دەبێ (سازە و سازندە) پێکهاتەخوازی لە مێژووی خۆی دا تووشی زۆر باسان بووە هەرکەس بۆلایەک و شوێنێک ڕای داوە و لەزۆربەی باسەکانیش دا جیاوازی بەرچاوە.
پێش "سۆسۆر "توێژەرانی زمان شێوەی لێکۆڵینەوەی مێژووی زمانیان بەدڵتر بوو لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرد،"نۆمنالیستەکان"لایان وابوو زمان ناوی جیهانە و بەزمان بانگی جیهانیان دەکرد.باوەڕیان وابوو کە ناوی هەرکەس یان شتێک کەلە جیهان دا بوونی هەیە پەیوەندی لەگەڵ بناغەی مێژوویی خۆیەوە هەیە هەر بەو هۆیەشەوە پێداگریان لەسەر باسی مێژووی زمان و جیهان بوو،
بەڵام "سۆسۆر"هات و بەدڵنیایەوە رایگەیاند کە بوون و ناوەڕۆکی هەر زمانێک لەهەر کات و زەمانێک دا تەواو و کامڵە و لەگەڵ "نۆمنالیستەکان"کەلایان وابوو زمان بە پێوەری مێژوویی خۆی گەشەی کردووە زۆر بە ڕاشکاوانە بەربەرەکانی کردوو بەگشتی  قەبووڵی نەبوو کە هەر وشەیەک پەیوەندی زاتی لەگەڵ شتەکان داهەیە،
زۆرتر بە قەراردادی نێوان وشەو کەرەسە باوەڕ مەند بوو لای وابوو هەر وشەیەک یەک نیشانەی زمانیە و نیشانەی زمانیش یەک مانا دەکاتە برووسکەی دەنگی،
بەگشتی دوو شێوەی پێکهاتە خوازیمان هەیە
یەک:پێکهاتەخوازی ورد بینی
دوو:پێکهاتە خوازی گشت بینی
لە پێکهاتەخوازی ورد بینی دا ،دەق لێک هەڵدەوەشێندرێ و لەت لەت دەکرێ پاشان هەر یەک لەو لەتانە بە بێ هیچ پەیوەندیەک لەگەڵ مانای گشتی دەق یانی میکرۆ دەقەکان کە جیا بوونەوە پەیوەندیان لەگەڵ مانای گشتی دەق وەلا دەندرێ بەتەنیاو جیاواب لەدەقی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن .
یانی ئێمەلە هەر شعرێکی بڵینددا چەند شێعری کورتمان بەرچاو دەکەوێ ،
ئەوەش لە ڕواگەی "ولادمیر پرات"کەبە شێوەی پێکهاتەخوازی وردبینی لەدەق دەڕوانێ، پرات کە ڕۆمانێک نەقد دەکا بۆهەر کەسایەتیەکی ڕۆمان جێگەو پێگەی تایبەت بەخۆی دیاری دەکا ،
لام وایە ئەو شێوە پێکهاتەخوازیە بۆ شێعری ئەوڕۆی کوردی کەتووشی قەیرانی بەربەست سازی ولە ئەوپەڕی داتووشی ڕازانەوەی ناشارەزایانەی دق بووە زۆر پێویستە.
ئێستاش گەر بێین و شێعرە کوردیەکانی سەردەم لە ڕوانگەی پێکهاتە خوازی وردبینی تاوتوێ کەین بەدڵنیایەوە هەڵدەوەشێن و دەردەکەوێ کەشاعیر هیچ بایەخێکی بە وردبینی دەقەکەی نەداوە.
فەرهەنگی گشت بینی (سیاەوسفید)لەەدەبیاتی کلاسیک ڕا بەمیرات بۆشاعیرانی نوێ خوازی سەردەم لەشێعری کوردی دا بەجێ ماوە و زۆربەی شاعیرانی ئێمە لەشێعرە نوێیەکان دا ئێستاش مووریدی تێڕوانینی "دۆئالیستین" ، ئەوە داڕووخانێکە کە هێشتاش درێژەی هەیە فۆڕم گۆڕاوە بەڵام ناوخۆ و ناوەندی دەق هەر وەک خۆی ماوەتەوە دیسان نەبوونی پەیوەندی لەنێوان بەشەکانی دەق دا بەرچاوە. هەر بۆیەش کاتێک شێعرێکی کوردی وەردەگێڕن هەڵدەوەشێ ، ئەو هۆکارە ڕێگە گرە لە پەرەگرتووی شێعری کوردی لە جیهان و بە جیهانی بوونی،
بەڵام پێکهاتەخوازی گشت بینی 
پێکهاتە خوازی گشت بینی لە ڕۆژئاوا جیاوازە لە مونتەقیدەکانی ئێمە،
پێکهاتەخوازەگشت بینەکانی ئێمە تەنیا دەق شی دەکەنەوە، 
بەڵام "ئێشتراوز"کە پێکهاتەخوازێکی گشت بینی ڕۆژ ئاواییە دێت تەواوی ئەو دەقەی کەدەیهەوێ هەڵی سەنگێنێ لەگەڵ چەنددانە بەسەر هاتی دەرەوی دەق بەرەوڕوو دەکا،یانی تەرازووی دەرەکی بۆدەق سازدەکا،پاشان تەواوی گێڕانەوەی نێوان دەق و ئەو بەسەرهاتە دەرەکیەی کە سازی کردبوو پێکەوە هەڵدەسەنگێنێ لەکۆتاش دا سەردەمی پەیوەندیەکانی نێوان دەق و بەسەرهاتی دەرەکی کۆدەکاتەوە و ڕای خۆی بە پێوەری پێکهاتەیەک کە لەنێوان دایە دەردەبڕێ،
ئەوکارەی خۆی بە دادگایی کردنی دەق نازانێ بەڵکوو خۆ بە ژوورەکانی دەق دادەکا بۆئەوەی بزانێ پەیوەندی نێوان دەق و ئەو بەسەرهاتە دەرەکیەی خۆی بۆی دزیبۆوە لە چ ئاستێک دایە،
"لە ڕوانگەی گشتیەوە دەبێ تەواوی دەق توانای ئەوەی هەبێ کە دوونیایەکی ناوخۆی لەناو دڵی خۆی دا بدۆزیتەوە"



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

اسماعیل ۱۳۹۵/۱۲/۲۸
بژی کاک محمود بوو ئه وو که ورته باست،دس خوشیت پی در ده برین

نظر خود را براي ما ارسال كنيد