تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۲۷ اسفند ساعت ۱۰:۳۱ بازدید: 1741      نظرات: 0      کد مطلب: 3442

کۆنترین گیای جیهان دۆزرایەوە

لە تاشەبەردە کۆنەکانی هینددا گیای هاوشێوەی قەوز هەیە کە وادیارە هی ١.٦ ملیار ساڵ لەمەوپێشە.


بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، لێکۆڵەرانی مۆزەخانەی مێژووی سروشتی سوید، ئێسک و پڕووسکێکی ١٠٦ ملیار ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە ئەگەری هەیە قەوزی سوور بێت. لێکۆڵەران دوو جۆر ئێسک و پڕووسکی هاوشێوەی قەوزی سووریان لە تاشە بەردەکانی چیتراکوت لە ناوەندی هیند دۆزیوەتەوە. یەکێکیان ڕشتە ڕشتەیە و ئەوی تریان بەشگەلێکی لە گۆشتە. ئەوان توانیان پێکهاتەی مولوکوولیی جیاوازی ئەو ئێسک و پڕووسکانە ببینن.

ئاڵبەت ستێفان بنگستۆن لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی سویدەوە دەڵێت: ناتوانین بە تواوەتی و بە شێوەی ورد پێکهاتەی ئێسک و پڕووسکێک بە ئەو کۆنیەوە لێک بدەینەوە چونکوو دی ئێن ئەیەکەیان بە تواوەتی لەناو چووە بەڵام تایبەتمەندی ئەوانە لە گەڵ تایبەتمەندیەکانی قەوزی سوور وەکوو یەک وایە.

دۆزینەوەی ئێسک و پڕووسکی گیا ١.٦ ملیار ساڵەکە نیشان دەدات کە ژیانی بوونەوەرە پیشکەوتووە چەند مولوکوولیەکان خێراتر لەوەی کە پێشتر بیر دەکرایەوە دەستی پیکردووە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد