تاريخ: ۱۰ خرداد ۱۴۰۴ ساعت ۱۵:۷ بازدید: 543      نظرات: 0      کد مطلب: 24514

ئەو خەڵاتە وەرناگرین


بە ئاگاداری نووسەران شاعیران و هونەرمەندانی کورد دەگەیەنین کە ئێمە "لەیلا ساڵحی" و "یونس ڕەزایی" بە هۆی ناڕوون بوون و نائاکادێمیک بوونی پرۆسەی داوەری «خەڵاتی قەڵەمی هەژار» و  سووکایەتی کردن بە هەرێمی زیندوو و ڕوو لەگەشەی "شیعر" و  "ئەدەبی منداڵان" لەو خەڵاتەدا، خەڵاتەکانی «فێستیواڵی قەڵەمی هەژار» مان ڕەت کردەوە.
 
گرینگی نەدان و تەرخان نەکردنی بەشێکی سەربەخۆ بۆ ئەو دوو بوارە گرینگە، کە هەم لە بنەماکانی شوناسی کولتووری و ئەدەبی کوردن و هەم کەڵکەڵەی ساڵیانی ساڵی مامۆستا هەژار "شاعیری میللی" کورد بوون، خەسارێکی گەورەی ئەو فێستیواڵە بوو کە ناکرێ چاوپۆشی لێ بکرێ، بۆ شاهیدی ئەو گوتەیە    کتێبە شێعری ڕازاوەی «بۆ کوردستان» و کتێبی «پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مشت» کە لە بواری ئەدەبی منداڵان‌دا نووسراوە، ئەو ناوانەن کە لە بیر هیچ نووسەرێک ناچنەوە. ئەوانە هۆکاری ئێمەن بۆ ڕەت کردنەوەی خەڵاتەکە، هەڵبەت هەر لە ساڵونی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکە ئەو هەڵوێستە بە دەبیری ئیجرایی خەڵات واتە "دکتۆر مەسعوود بینەندە" و بەرپرسی بەشی داوەران "دکتۆر نەجمەدینی جەبباری" ڕاگەیەندرا. بەو بۆنەوە کە ڕەنگە بە هۆی بەشداریکردنی ئێمە لەو خەڵاتەدا و چوونی ئێمە، زۆر هاوڕێی نووسەر و شاعیر متمانەیان کردبێ و پێیان لە جێگا پێی هەڵەی ئێمە نابێ، داوای لێبووردن لە هەموو ئەدیبان و نووسەران و بە تایبەت شاعیران و چالاکانی بواری ئەدەبی منداڵان دەکەین.  هیوای ئەوە دەخوازین.
 
لە داهاتوودا بەڕێوبەرانی کۆڕ و کۆبوونەوە کولتووری و فەرهەنگی و هونەرییەکان، ڕوون و  ڕاستگۆیانە بە پێی ڕەئی و بیر و بۆچوونی ئەو داوەرانەی کە بۆ خۆیان دەستنیشانیان کردووە هەڵسوکەوت بکەن. لانیکەم لە بواری شێعردا بە دڵنیایی و بە پێی قسەی هەر دوو داوەری بەڕێز هیچ سەرنجێک بە داوەریی ئەوان نەدراوە و ئەو بوارە بە گشتی پشت گوێ خراوە و  لە پشت دەرکە داخراوەکان! بە بڕیاری لێڵ سووکایەتی بە شێعر و ئەدەبیات کراوە.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد