دکتۆر حەداد عادل سەرۆکی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی لەپەیامێکی ڤیدیۆیی خۆیدا لەیەکەمین فیستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی ههژاردا، هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی لەکوردستان بەرزنرخاند و کوردی بەشانازی هەموو گەلی ئێرانی ناوبرد.
دکتۆر حەداد عادل لە پەیامێکی ڤیدیۆیی خۆیدا کە لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی ههژار پەخش کرا، خۆشحاڵی خۆی بەو بۆنە ڕۆشنبیرییە دەرببڕیت و جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی زمانی کوردی لە ناسنامەی نەتەوەیی ئێراندا کردووەتەوە.
ئهو ئاماژەی بە ناسنامەی ئێرانی گەلی کورد کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان مایەی شانازی گەلی ئێرانن و گوتیشی" گەلی کورد بە ڕەچەڵەک له رهگهزی ئاریاییین و لە نێو ئەو گروپە نەژادییانەی کە مایەی شانازی هەموو گەلی ئێرانن.
سەرۆکی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی هەوڵەکانی بۆ برەودان بە زمان و ئەدەبی فارسی لەنێو جهماوەره جۆراوجۆرەکانی ئێراندا بەگرنگی زانی و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگی ئەم بۆنەیە لەبرەودان بە زمانی فارسی و ئەدەبی دەوڵەمەندی لە هەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجە.
سوپاسی دەوڵەمەندی کەلتووری ئەم ناوچەیەی کرد و ئاماژەی بە بوونی هونەرمەندە دیارەکانی کورد کرد لە بوارە هونەرییە جۆراوجۆرەکاندا لەوانە خۆشنووسی و مۆسیقا و گۆرانی و شیعر و ئەدەب .
دکتۆر حەداد عادل لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی زمانی فارسی کردەوە لە پەیوەندی و کارلێک لە نێوان گروپە نەژادییە جیاوازەکانی ئێران و گوتی: "زمانی فارسی پەیوەندییەکی یەکگرتنەوە و سەرچاوەی یەکڕیزی نەتەوەییمانە و پێویستە لە هەموو ناوچەکانی وڵات بەتایبەتی لە کوردستان گرنگی پێبدرێت و پەرەی پێبدرێت." هیوای خواست لە داهاتووشدا ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە هونەرمەندان و نووسەرانی کورد کردەوە لەبرەودان بە زمانی کوردی.
هەروەها دکتۆر حەداد عادل لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی کرد لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری و تێگەیشتنی خەڵک لە زمان و ئەدەبی فارسی و زمانەکانی دیکەی ئێران.