تاريخ: ۷ خرداد ۱۴۰۴ ساعت ۱۳:۴ بازدید: 373      نظرات: 0      کد مطلب: 24487

بەڕێوەچوونی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە سنە


بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی  ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.
یادگار  کەریمی سەرۆکی لێکۆڵینەوەناسی کوردستانلەسەر ئەم خەڵاتە گووتی:
خەڵاتی قەڵامی هەژار تەنیا بۆنەیەک نییە، دیاردەیەکی کلتوورییە کە بۆ بەها تایبەتییەکان سەیری دەکرێت کە تۆرەکانی زمانناسی تا کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.
کەریمی لە درێژەدا وێڕای ئاماژەدان بە ئەوەی کە ئەم خەڵاتە لە دڵی زانکۆوە سەری هەڵداوە و وەک سەکۆیەکی زانستیی سەیر دەکرێت کە لەوێدا لێک‌تێگەیشتنی زانستیی گەڵاڵە دەکرێت.
یادگار  کەریمی سەرۆکی لێکۆڵینەوەناسی کوردستان لە کۆتاییدا وێڕای ئاماژەدان بە ئەوەی کە خەڵاتی قەڵەمی هەژار بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و تا ئێستا سێ سەرۆک زانکۆی بەخۆیەوە دیوە، هیوای خواست کە ئەم خەڵاتە بزووتنەوەیەک بۆ داهێنانی فکریی زانستیی لە کتێبخانەی کوردی بێ.
دوکتور موزەفەری جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسەر جێگە و پێگەی زانکۆی کوردستان گووتی: زانکۆی کوردستان لە بواری زانستیی لە بەینی زانکۆکانی ئێران وەک دەرەجەی دوو دێتە هەژمار و لە مابەینی زانکۆکانی ئێران پلەی نۆهەمی هەیە و لە ئاستی شوێندانەرییەوە لە بەینی پلەی ۶۰۰ تا ۷۰۰ زانکۆکانی جیھان لە ئەژمار دێت.
جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسەر پلەی زانستیی زانکۆی کوردستان گووتی: زانستگای کوردستان ٩ ناوەندی لێکۆڵینەوەناسی هەیە کە سێ دانە لەوانە لە بەشی کوردستان ناسی چالاکی دەکات.
دوکتور موزەفەری لەسەر چالاکییەکانی زانکۆی کوردستان گووتی: زانکۆی کوردستان ٢٢ گۆڤاری ناوخۆیی هەیە و لەگەڵ ٢٨ وڵاتی دنیا ئاڵووگۆڕی زانستیی هەیە بە شێوەیەک لە مابەینی مامۆستاکان ١٧ کەس بە شوێندانەرترین مامۆستا لە ئاستی جیهان دەناسرێن.
دوکتور موزەفەری جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کۆتاییدا لە سەر چاپی کتێبی ناوەندی توێژینگەناسی زانکۆی کوردستان گووتی ٨٠ لەسەدی بڵاوکراوەکانی زانکۆ لە دەرەوە ڕا دێنە ناو زانکۆ و بە لۆگۆی زانکۆی کوردستان دەدرێتە دەر و وەبەر دیدی خوێنەران دەکەوێت.
ماجد مەردۆخ ڕووحانی نووسەر و ئەندامی لێژنەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لەسەر دانی خەڵاتەکە گووتی: مێژووی خەڵاتەکە بۆ ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی دەگەڕێتەوە کە من بە پێشنیاری خۆم ئەو داوایەم لە بەرپرسانی ئەوکاتی زانکۆی کوردستان کرد. دوای ئەو هەموو ماوەیە، لەئێستادا بەرپرسانی زانکۆی کوردستان لەم مەڕاسیمەدا لە هیچ شتێک سڵیان نەکردووە و جێگای پێزانینە.
مەردووخ ڕووحانی لە درێژەدا لەسەر چۆنییەتیی خەڵاتەکە گووتی: زانکۆی کوردستان لە من و مامۆستایان محەممەدهادی مورادی و سەلاحەددین ئاشتی بانگهێشت کرد تا لەگەڵ بەڕێزانی زانکۆی کوردستان حەول و تەقەلا بدەین و ئەو کارە ڕاپەڕێنین. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا ئەوە گەیشتە ئەنجام و بەخێرهاتنتی گشت لایەکتان دەکەین.
مامۆستا محەممەدئەمین واژی مامۆستای ئایینی لەسەر وەرگێڕانی قوڕئان بە کوردی گووتی: یەکەم جار ساڵی ١۹۳۵ی زایینی مامۆستا خاڵ لە تەنیشت فەرهەنگی کوردی بە کوردی ئەویشی کردووە و دواتر مەلا محەممەد جەلیل‌زاده (کۆیە) بووە کە دواتر مامۆستا هەژاریش ئەم ڕێچکەیەی گرتووەتە بەر.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد