تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲۰ ارديبهشت ساعت ۱۸:۲۱ بازدید: 1265      نظرات: 0      کد مطلب: 1333

داودئۆغلو كە بڕیاری شەڕی لەگەڵ پەكەكە دا تا به‌یانی گریاوه‌!


رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی توركیا، له‌ نووسینێكدا چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو وازی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هێنا، نووسه‌رێكی نزیك له‌و به‌ ناوی وه‌حده‌تین ئینجه‌ له‌ نووسینێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی قه‌رار بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، باسی له‌و ساته‌ كردووه‌ كه‌ داودئۆغلو بڕیاری داوه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی پرسی چاره‌سه‌ری كۆتایی پێهات و ئه‌و پرسه‌ هیچی دیكه‌ نه‌خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، داودئۆغلو تا به‌یانی نه‌خه‌وتووه‌ و گریاوه‌. هۆكاری گریانه‌كه‌یشی له‌باربردنی پرسی چاره‌سه‌ری بووه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ونێكی ئه‌وه‌ بوو پرسی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت.
له‌ نووسینه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ رۆژێكیان سارا داودئۆغلو خێزانی داودئۆغلو په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردووه‌ و پێی گوتووه‌ ئه‌و رۆژه‌ی داودئۆغلو بڕیاری شه‌ڕی ئیمزا كردووه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ تا به‌یانی نه‌خه‌وتووه‌، به‌ منی گوت ده‌بێت حاڵی ئه‌و منداڵ و خێزانانه‌ چی لێ بێت، تا به‌یانی گریاوه‌.
به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێت كه‌ له‌ زۆرێك له‌ چاوپێكه‌وتن و گوته‌كانیدا، داودئۆغلو ده‌یگوت كه‌ بڕیاری شه‌ڕكردن دژی په‌كه‌كه‌ به‌ ئیراده‌ی من بووه‌ و كاریگه‌ری هیچ كه‌سێكم به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ ئه‌ردۆگان بوو.

 

سه‌رچاوه‌: باس نیوز



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد