تاريخ: ۲۳ اردیبهشت ۱۴۰۴ ساعت ۱۶:۴۸ | بازدید: 182 نظرات: 0 کد مطلب: 24348 |
بە پێی هەواڵی هاژه، بۆ یەکەم جار لە ورمێ، ئەنجومەنی حامی تاران بە هاوکاری گرووهی پەرەپێدانی کتێبخوێنی موکریانی مەهاباد لە سۆمای برادۆست هەنگاوێکی شایستە و گرینگیان نایەوە.
دامەزراندن و کردنەوەی کتێبخانەیەک لە گوندی هۆرسین کە ناوەندی 13 گوندی باشووری سۆمای برادۆستە، ڕۆژی چوارشەممە بە هاوکاری ئەنجومەنی حامی و گروهی پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێبخوێنی موکریانی مەهاباد دوو کتێبخانە لە دوو ئاوایی ناوچەی سۆمایبرادۆست لە ورمێ کرایەوە. لەم ڕێوڕەسمەدا بە بەشداری بەرپرسان و نوێنەرانی ئەنجومەنی حامی تاران و پەرەپێدانی کتێبخوێنی موکریان و کتێبدارانی حامی ناوچەی موکریان و مەهاباد و هەروەها بە بەشداری بەخشدار، دهیار، شووڕا و لایەنگرانی کتێب و خەڵکی فەرهەنگدۆستی ئاوایییەکانی دەوروبەر، دوو کتێبخانە لە ئاوایی هۆرسین و سورمانئاوا لە ناوچەی سۆمایبرادۆست کرایەوە.
سەرەتا لە لایەن حەکایەت عەبدوڵاهی شووڕای ئاوایی و هەروەها ئەندازیار مەهدەوینیا بەخشداری سۆمایبرادۆست وێڕای بەخێرهاتنکردنی میوانەکان و بەشداربووان سپاسی ئەنجومەنی حامی تاران و هاوکاران و ڕێکخەرانی ئەم کتێبخانەیان کرد.
لە درێژەدا خاتوو ئەفسانە قوربانی بەرپرسی گشتی ئەنجومەن حامی تاران بەناو خێرخواز و دابینکەری کتێبخانەی هۆرسین بە ناو و یادی دایکی خوالێخۆشبوو ؛ ڕەحیلە جەهانبەخت لە پەیامی خۆیدا ئاماژەی بە ئامانجی حامی لە گرینگیپێدان و دامەزراندنی کتێبخانە لەم مەڵبەندە کرد و ڕایگەیاند کە کتێبخانە ناوەندێکە بۆ سەرهەڵدان و گەشەکردنی بیر و ئەندیشە و زانست و پەرەگرتنی گشت لایەک و هیوای خواست کە بە هاوکاری هەمە لایەنی بتوانن ئەم مەڵبەندەش بگەینە ئاستی بەرزی گەشەی فەرهەنگی کتێبخوێنی و کتێبخانەیی. . هەروەها خاتوو فەڕەح حەقنیژاد بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی حامی لە ناوچەدا، سەبارەت بە گرینگی پێدان بە شوێندانەری کاری خۆبەخش لە ئاوەدانکردنەوەی ئاوایییەکان هێنا گۆڕێ و ئاماژەیان بەوە کرد که بە هاوکاری و هیممەتی خەڵکی خۆبەخش و خەڵکی فەرهەنگدۆستی ئاوایییەکان دەتوانین هەنگاو بنێینەوە تاکوو بەشێکی زۆر لە دێهاتەکانی ئەم مەڵبەندەش بە دامەزراندنی کتێبخانە دەوڵەمەند بکەین، پاشان لە لایەن لاوین گەنجێکی ئاوایی شێعرێکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە ڕووحی دایکانی ماندوویینەناس بەگشتی و دایکی بنەماڵەی قوربانی بەتایبەتی پێشکەش کرد. هەروەها لە لایەن دوو پێشکەشکاری بەرنامە بەڕێزان پەیمان ئیبڕاهیم دوست و خاتوو لۆرین مورادی شێعری ئێوارەی پاییز لە مامۆستا هێمن بە شێوەزاری سۆرانی و شێعرێک لە دیوانی مەلای جەزیری بە شێوەی زاری کورمانجی پێشکەشی بەشداربووان کرا و لە درێژەدا ئازاد یوسفی ڕاد هەواڵنێری بەتوانا و بەناوبانگی ئەم دەوەرە لە بەشێکی وتەکانیدا پەیامی ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەشی دامەزرێنەرانی کتێبخانەی کرد و دواتر بە ڕوونی ئاماژەی بە کەموکوڕییەکانی بەشی فەرهەنگی ئەم دەورە کرد و هەروەها هیوای خواست کە پێشوازییەکی گەرم بکرێت بۆ گەشە و پەرەپێدانی موتاڵا و دامەزراندنی کتێبخانە لەم دەورەدا
لە کۆتاییدا هاوڕێ دەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێزنامە و کتێب بە منداڵان و گەنجان و لاوانی ئاوایی، ئەم دوو کتێبخانەش لەم دوو ئاوایییە بە دەستی نوێنەرانی حامی تاران و مەهاباد و بەشداربووان و منداڵانی هیوابەخشی دواڕۆژی گەشەی فەرهەنگ و کتێبخوێندنەوە کرایەوە.
![]() ![]() |