تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۲۹ اسفند ساعت ۲:۳۹ | بازدید: 195 نظرات: 0 کد مطلب: 24173 |
کتێبی "ژیین زیترین" لە نووسینی مریەم ڕەهنەما وەک خوێندنەوەیەک بۆ کۆمەڵە ڕێوڕەسمی کوردی پەڵەیی، بە شێوەزاری کوردی پەڵەیی لە لایەن بڵاوگەی نیشتمان چاپ و بڵاو کرایەوە.
خاتوو مریەم ڕەهنەما لە کتێبی "ژیین زیترین"دا بە شێوەزاری کوردی پەڵەیی، دەڕوانێتە فۆلکلۆر و دابونەریت و ڕێوەڕەسمە کۆنەکانی ناوچەی ئیلام کە لە تیراژی 500 بەەرگیدا ئاراستە کراوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەم کتێبە دانانی ئەلفبا و ڕێنووس و پیتە کوردییەکانە بۆ ڕاهێنان و ئاشناکردنی بەردەنگەکەی لەگەڵ ڕێنووسی کوردی.