تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۲۹ اسفند ساعت ۲:۳۵ | بازدید: 205 نظرات: 0 کد مطلب: 24171 |
کتێبی گەورەی «کاملُ الصِّناعةِ الطّبّیه»، بەرهەمی عەلی کوڕی عەباسی مەجوسی ئەهوازی، زانستنامەی گەورە و شاکارێکی جیهانی لە بواری پزیشکییە و لە 6 بەرگدا کە نزیک بە 1100 ساڵ لەمەوۆێش و دوای کتێىی یاسای ئیبن سینا بە زمانی عەرەبی نووسراوە.
بیرمەندی گەورەی کوردی هاوچەرخ، دکتۆر سەید محەمەد خالید غەفاری لەدایک بوونی ساڵی 1322 لە سەقز، دکتۆرای زمان و وێژەی فارسی، مامۆستا و شاندی زانستی خانەنشین کراوی زانکۆی ئازادی سنە و خوێندەواری حوجرەکانی کوردستان و حوجرەی موکریان، کە هەموو زانستەکانی مەعریفەتی لەلای باوکی بیرمەندی خۆی تێپەڕاندووە و بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ سەقاڵی وەرگێرانی ئەو زانستنامە گەورە و شاهکارە جیهانییە پزیشکییە بووە و لە ساڵی 1402 کاری وەرگێڕان و چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو کۆمەڵە 6 بەرگییە کۆتایی هاتووە.