تاريخ: ۱۴۰۳ شنبه ۱۱ اسفند ساعت ۱۵:۵۸ بازدید: 625      نظرات: 0      کد مطلب: 24087

خەڵاتی "ماملێ " ٢٠٢۵ بەخشرا به عەلی‌ئەکبەر مورادی

گزارش: امیر قادری


بەپێی هەواڵی هاژە؛ ڕۆژی هەینی، ١٠ی ڕەشەمەی ١۴٠٣ی کۆچیی هەتاوی لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و هونەردۆستان لە مەریوان، خەڵاتی مەڵبەندی ماملی بۆ ساڵی ٢٠٢۵ی زایینی بەخشرا بە عەلی‌ ئەکبەر مورادی.
 
لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی ماملێ چەندین کەسایەتی وەک مامۆستا عەزیز شارۆخ، مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و ... بەشدارییان هەبوو.
 
لە دەستپێکی ئەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی ناوەندی ماملێ لەلایەن شۆڕش سەعیدزادە خوێندراوە و بەخێرهاتنی میوانان کرا و گرووپی مۆسیقیی "نیشتمان" چەند کۆپلەیەکیان پێشکەش کرد لە درێژەدا عەزیز ناسری، ئەیووب حەقبین و یۆنس ڕەزایی شێعریان خوێندەوە هەروەها مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی، عەلی‌ ئەکبەر مورادی و کاوە فەقێزادە وتاریان پێشکەش کرد.
لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی ماملێ، مامۆستا "عەلی ئەکبەر مورادی" و "ڕۆژدا وەلەدی" مەقامی تەمووریان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
 
لە ڕێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی ماملێ لەبەر چالاکییەکانی مۆسیقایی، پێشکەش کرا بە مامۆستا "عەلی ئەکبەر موردای". 
هەروەها چەپکەگوڵی شاری مەریوان بە "عەبدوڵڵا ماملێ" بە نوێنەرایەتی لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ بەخشرا.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ماملێ ٢٠٢۵ سپاسنامە لەلایەن "عەتا وەلەدی"یەوە خوێندراوە و ڕێز گیرا لە بەڕێوەبەران و چالاکانی بەڕێوەبردنی خەڵاتی ماملێ لە شاری مەریوان.
 
 عەلی ئەکبەر مورادی ساڵی ١٣٣۶ لە داڵاهۆ لەدایک بووە.
مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی تەموورەژەنینی لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەست پێ کردووە و لەلای مامۆستایانی هەڵکەوتە و دیاری تەمیرە وەک؛ دروێش عەلیمیر دەروێشی، سەید هاشم، سەید وەلی حسێنی، سەید مەحموود عەلەوی و ئەڵڵا موراد حەمیدی.
 
مەڵبەندی ماملێ وەک لە پێناسەکەیدا هاتووە، بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری ماڵی و مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات کە پشتی بە بەرکی خۆی بەستووە و هەروەها لە بواری مەعنەویشەوە قەرزداری هەموو دڵسۆزانی گەلەکەیەتی.
لە ماوەی ساڵانی پێشوودا، لە چوارپارچەی کوردستاندا ئەو خەڵاتە پێشکەشی ئەم مامۆستایانە کراوە.
 
١- قالە مەڕە‌‌‌‌‌‌
٢- ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری)
 ٣-  عەباس کەمەندی
 ٤- عەزیز شارۆخ
 ٥- ناسر ڕەزازی
٦- زۆزان
 ٧- تیپی موسیقای سلێمانی
 ٨- مەزهەر خالەقی
 ٩- خەلیل خەمگین
 ١٠- حوسێن سەفامەنێش
 ١١- محەممەدڕەزا دارابی،
١٢- دڵشاد سەعید
١٣- کاوە فەقێزادە
١٤- شوان پەروەر



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد