تاريخ: ۱۴۰۳ سه شنبه ۳۰ بهمن ساعت ۲۲:۵۴ | بازدید: 583 نظرات: 0 کد مطلب: 24049 |
پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە پێشینەی شاری سنە، وتی: جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی گەشتیاری قشڵاق-گرێزە لە پاڵ ڕووبارەکانی دەرەبەیان و قشڵاق لە درێژەی دووبارە زیندوو کردنەوەی شوناسی شاری سنەیە.
ئارەش لهۆنی لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی گەڵاڵەی پڕۆژەی گەشتیاری قشڵاق- گرێزەی سنە وتی: ئەو پڕۆژەیە یەکێک لە پڕۆژە گرینگەکانی پارێزگا و سنە و گرینگتر لە ئەوە، لە ڕیزی گەڵاڵە پەسەند کراوەکان ڕێبەر بوو کە ئەبوا زۆر پێشتر جێبەجێ کرابا.
ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئەو پڕۆژەیە، ڕایگەیاند: ڕێگای قشڵاق-گرێزە ڕێگای چوون بۆ نێو شاری سنە لە ڕێگای هەمەدان و کرماشانە و لە سەر ڕێگای کۆریدۆری باکوور-باشووردایە کەواتە دەبێتە ویترینی سنە.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: بە پێی کەم بوونی ئاستی پارک و سەوزەڵایی و سەیرانگە لە ئەو ناوچەیە لە شاری سنە، ئەو پڕۆژە دەبێتە بەستێنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە شێوەی دابەش کردنی پارک و سەیرانگە.