تاريخ: ۱۴۰۳ سه شنبه ۳۰ بهمن ساعت ۲۲:۵۳ | بازدید: 605 نظرات: 0 کد مطلب: 24047 |
کتێبی "هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک(کوردیی ناوەندی)"، بە ڕاڤە و لێکدانەوەی دوکتۆر یەدوڵڵا پاشابادی لە لایەن پەخشانگای زانکۆی کوردستان چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبی "هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک(کوردیی ناوەندی)"، بە ڕاڤە و لێکدانەوەی دوکتۆر یەدوڵڵا پاشابادی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان و بەپێداچوونەوەی نەجمەدین براخاسی لە لایەن پەخشانگای زانکۆی کوردستان چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە دەقە ئەدەبییەکانی وێژەی کلاسیکی کوردیی ناوەندی لە دووتوێی ٣٨٦ لاپەڕەی قەوارەی وەزیری، کە لە ١٦ وانە پێکهاتووە و ئاوردانەوەیەکە بەسەر شیعر و پەخشانی کوردی لە نێوان ساڵانی ١٧٨٢ هەتا ١٩٢٥دا.