تاريخ: ۱۴۰۳ سه شنبه ۱۶ بهمن ساعت ۱۸:۰ بازدید: 601      نظرات: 0      کد مطلب: 23989

ڕێ و ڕەسمی هەژار لە لووتکە دا وە ئاوخاتنێک لەسەر شێوازی بەڕێوە چوونی

عەلی ئیسلام نژاد


پێشەکی بە ئەرکی سەرشانی دەزانم ڕێز و پێ زانینی خۆم دەربڕم بۆ شارەوان و شۆڕای شار و سەرجەم بەڕێوبەران و ئامادەبووانی ئەم کۆڕە پیرۆزە. 
 لە روانگەی ئایینی و کۆمەڵایەتی دا ڕێز گرتن لە هەر کەسێک لە جێی خۆی دا ئەرکی سەر شانی تاک و کۆمەڵە بەڵام هیوادارم کە لەمە بەدوا بار و دۆخەکە وەرچەرخێ و هەر کەس پێش دەرچوونی لە دونیا ڕێز و پێزانینیی خۆی ببینێ تا شێلگیرانەتر بەدوای پیشە و هونەری خۆیدا بچێ و کەڵکی زیاتری بۆ کۆمەڵگا هەبێ.
 سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی کۆڕەکه دەبێ عەرزکەم کە سەرەڕای ئەوەی کە کارێکی گرینگ و ئەرێنییە بەڵام بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵێک بکەم. 
خاڵە ئەرێنیکان:
- خاڵی یەکەم: 
دەسپێکی بەرنامەکە زۆر ڕێک و پێک و سەرنج ڕاکێش بوو.
- خاڵی دووهەم: 
بەڕێوبەری کۆڕەکە دەنگی باشی هەبوو وە هەروەها بەڕێوبەرایەتێکی شیاوی کرد کە جێی سوپاس و پێزانینە.
- خاڵی سێهەم: 
دابەش کردنی وتارەکان لە بواری جیاوازدا لە لایەن وتاربێژانی تایبەت کارێکی بە جێ و سەرنج ڕاکێش بوو.
- خاڵی چوارەم: 
پێشوازی گەرمی مامۆستایان و جەماوەر لەو کۆڕە دا جێی ڕێز و دڵگەرمیە و هیواخوازم گەلەکەمان لە هەموو بوارەکان دا ئاوا یەک دەست و یەک دڵ بن.
خاڵە نەرێنیکان:
- خاڵی یەکەم: 
بەرنامەکە بە کاتژمێرێک دواکەوتنەوە دەستی پێ کرد کە دواتر بوو بە هۆی بێ تاقەتی ئامادە بوان و بەجێ هێشتنی کۆ بوونەوەکە لە لایەن زۆریان.
- خاڵی دووهەم: 
گەرچی دەف لێدەرەکان لە سەرەتا دا هونەری خۆیان نواند بەڵام سرود بێژی ئەو برادەرە بەڕێزە کە سرودەکەی خوێندەوە بڕستی لێ بڕین و نەیانتوانی خۆیان بەو جۆرەی کە دەبێ بنوێنن. هەڵبەت گەرچی سرودەکە خۆشە بەڵام زۆر دووپاتە بۆتەوە و سرودبێژەکە نەیتوانی بە ئاهەنگێکی لەسەر یەک بیخوێنێتەوە.
- خاڵی سێهەم: 
یەکێک لە وتاربێژەکان لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابیان دوای وتاردانی خۆی هۆڵەکەی جێ هێشت و کۆمەڵێکیش بە دوای ئەودا ڕۆیشتن کە هەم بوو بە هۆی پشێو بوونی کۆڕەکە هەم لام وایه بێ ڕێزی لە ئاست ئامادە بوان دەنوێنێ!
- خاڵی چوارەم: 
کۆڕەکە دوو وتاربێژی تایبەتی هەبوو کە کاتەکەیان بۆ ئاخری بەرنامە  داندرابوو و هەر بە هۆی وەیکە لە هەوەڵەوە بەرنامەکە درەنگ دەست پێکرا نەیانهێشت ئەوان بابەتی خۆیان وەک خۆی بە ئامادە بوان ڕابگەیێنن کە ئەوە لە زەوق دانی وتاربێژەکەیە و هەروەها ڕەنج بە خەسار بوونێتی چون بۆ هەر بابەتێک دەبێ چەندین کاتژمێر وە بگرە چەندین ڕۆژ کات داندرێ تا بابەتێکی شیاوی ئەو کۆڕ و کۆبونەوەیە ئامادە بکرێ.
لە لایەکی تر بەشداربوانیش بە ئامانج ناگەن و ناتوانن کەڵکی باش لە کۆڕ و بابەتەکان وەرگرن.
لام وایە لە کۆڕگەلێکی ئاوە دا ئەوانە کە بە هۆی مەقام یا خانەخوێ بوون بانگهێشت دەکرێن بۆ قسەکردن کاتیان بۆ دیاری بکرێ بۆ نموونە بەڕێوبەر بفەرموێ داوا دەکەین لە سێ خولەک یا پێنج خولەک بابەتی خۆیان بفەرموون.
وە بۆ ئەو کەسانەش کە وا قەرارە وتاربێژی تایبەتی کۆڕەکە بن پێشتر ئاگادار بکرێنەوە کە بۆ نموونە بیست خولەک یا سی خولەک کاتیان هەیە و دەبێ دەو کاتە دا باسی خۆیان بفەرموون. نە ئەوەیکە لەسەر سێنی وتار دا لێکدا لێکدا کاغەزی بۆ داندرێ و بێن بە بەر دەمیدا.
 خاڵی کوتایی وەک پێشنیار: 
ئەگەر بکرێ ئەو پارەیەی کە بۆ جەمی نەهار تەرخان دەکرێ لە پڕۆژەیەکی گشتی خەرج بکرێ یا بدرێ بە بێدەستان و موستەحەقان وە یا لانی کەم میوانانی دەرەوە بۆ نەهار بانگهێشت بکرێن تا بەڵکو بە خەرجێکی کەمتر کۆڕ و کۆ بوونەوەی زۆرتر بەڕێوە بچێ.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد