تاريخ: ۱۴۰۳ يکشنبه ۱۶ دي ساعت ۱۳:۰ بازدید: 135      نظرات: 0      کد مطلب: 23886

سمینارێک لە سەر شیعری نالی لە ڕوانسەر بەڕێوە چوو


لە ڕێکەوتی 13 بەفرانباری 1403سمینارێک لەسەر شیعری نالی لە ڕوانسەر بەڕێوە چوو. ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن ئەنجومەنی میرزا ئەحمەدی داواشی بە یارمەتی و هاوکاری دائیرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ڕوانسەر لە کەش و هەوایەکی ئەدەبی و دۆستانە پێشکەشکرا.
 
توێژەرانی ئەم  سمینارە بریتی بوون لە بەڕێزان:
بەڕێز دوکتور محەمەد یەعقووبی دوکتورای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب و بەرپرسی بەشی عەرەبی زانکۆی فەرهەنگیان لە پارێزگای کوردستان.
 بەڕێز دوکتور یەدوڵڵا پەشابادی دوکتورای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب و بەرپرسی پێشووی بەشی کوردی زانکۆی کوردستان.
 پێشکەشکاریی ئەم بەرنامەیە لە ئەستۆی مامۆستا ئیبراهیم جەلالی بوو کە بە ڕێک وپێکی ئەم سمینارەی بەڕێوە برد.
سەرەتای ئەم سمینارە بە قورئانی پیرۆزەوە دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز حوسەین شەیخمورادی بەرپرسی دائیرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ڕوانسەر پاش بەخێرهێنانی میوانەکان 
لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئەم چەشنە کۆبوونەوانە بۆ ئاشنابوونەوەی بەرەی نوێ لە گەڵ میراتی ئەدەبی ڕابردوود دووا.
وتاری د. یەعقووبی شرۆڤەیەک بوو لەسەر (زمان و پێکهاتەی شیعری نالی) کە لەو وتارەدا پەرژایە سەر شێوازی شیعر و گێڕانەوە لە شیعری نالیدا.
هەروەها وتاری د. پەشابادی لەژێر ناونیشانی (نالی و خەمی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی) پێشکەش کرا. کە لەوێدا باس لە سەر هەستیاری نالی بەرامبەر بە کۆمەڵگا خرایە بەرباس و شرۆڤە.
    شایانی ئاماژەیە کە لەم ڕێوڕەسمەدا چەند گرتەی ویدیۆیی و دیکلەمەی شیعرەکانی نالی لە خاتوو پەروین مۆشیر وەزیری و د. محەمەد عەلی سوڵتانی پێشکەش کرا. هەروەها چەند کۆپلە شمشاڵ لە لایەن هونەرمەند محەمەد عەزیز ڕەحمەتی کەش و هەوایەکی خۆشی بە کۆڕەکە بەخشی.
ئەم کۆبوونەوە جیا لە پێشکەشکردنی وتار و پرسیار و وەڵام،  جۆرە شەونشینی و دیدارێکی ئەدەبی هومێد بەخشی لە نێوان هونەرمەندانی شارەکانی ڕوانسەر و جوانڕۆ و پاوە و کرماشان و تازاوا و کامیاران دروست کرد.
خاڵی جێی سرنج لەم ڕێوڕەسمەدا ئەوە بوو کە لەبەر چکۆلە بوونی هوڵ و پڕ بوونی ساڵون و  نەبوونی شوێن،  دەیان کەس بە ناچاری لە سەرپێوە لەم سمینارەدا بەشدارییان کرد و جارێکی تر ئەم پرسیارە خۆی خستە ڕوو کە پێویستە بەرپرسانی فەرمانداری و ئوستانداری  و فەرهەنگ و ئیرشاد لە ڕوانسەر و کرماشان بۆ دروستکردنی ساڵون و هۆڵێکی گەورەتر و شیاوتر لەم شارەدا چالاکی خۆیان بنوێنن.
بەئەوپەڕی سپاس و ڕێز لە بەشداری زۆر بەرچاوی هۆگرانی شیعر و ئەدب 
ئەنجۆمەنی ئەدەبی میرزا ئەحمەدی داواشی
ڕوانسەر14ی بەفرانباری1403


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد