تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱۸ اسفند ساعت ۱۸:۱۱ بازدید: 232      نظرات: 0      کد مطلب: 3354

کۆڕی شێعری "به‌ره‌و خاکه‌لێوه‌" له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کۆڕی شێعری به‌ره‌و خاکه‌لێوه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی و شۆرای شاری سنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئێواره‌ شێعری به‌ره‌و خاکه‌لێوه‌ به‌ هاوکاری شاره‌وانی و شۆرای شاری سنه‌ و چه‌ند ئه‌نجومه‌نێکی ئه‌ده‌بی ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیار وایه‌ له‌م کۆڕه‌دا، به‌ هۆی هاتنی ساڵی تازه‌ و نه‌ورۆزێکی دیکه‌ چه‌ندین پارچه‌ شێعری کوردی جوان و ڕازاوه‌ پێشکه‌ش بکرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوایین مۆڵه‌تی ناردنی شێعره‌کان ۲۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌ و ئه‌و نووسه‌ر و شاعرانه‌ی پێیان خۆشه‌ ده‌توانن کاره‌کانیان به‌م ئیمه‌یله‌ بۆ ده‌بیرخانه‌ی کۆڕه‌که‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن: farhangisanandaj@gmail.com

ئادره‌سی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م ئێواره‌ شێعره‌ ده‌که‌وێته‌؛ شه‌قامی شۆڕش، ته‌نیشت تونله‌که‌، بینای به‌هارستان، لقی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی شۆرای شاری سنه‌.

شایانی باسه‌ که‌ کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م ئێواره‌ کۆڕه‌، دووشه‌مه‌ ۲۳ی ڕه‌شه‌مه‌یه‌ و کاتژمێر ۴ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی په‌ردیسی سینه‌مایی به‌همه‌ن له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد