تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۸ شهريور ساعت ۱۵:۶ بازدید: 964      نظرات: 0      کد مطلب: 23496

یادداشتێک لەسەر وێنـەی بداغ سوڵتان

نووسین: مێهـرداد ڕامیدی نیا، باستان ناس، مێژونوس


ئەو وێنەیەی کە لە ڕۆژانی ڕابردو دا بە نێوی بداغ سوڵتانی موکری بڵاوبۆتەوە وێنەی ئەو میرە کوردە نییە. وێنەکە پۆرترەیەکی نەقاشی کراوی سوڵتان ئەشڕەفی قانسوحی غوری، یەکێک لە دوایین پاشایانی مەمالیکی میسرە و بە هەڵە وەک وێنەی بداغ سوڵتان بڵاو کراوەتەوە.
 دەوڵەتی مەمالیک میراتگری دەسەڵاتداری کوردانی ئەیوبی لە میسر و شام دا بوون.
ئەیوبیەکان وەک زۆربەی حکومەتەکانی ئەوان سەردەمان بۆ پشتیوانی و پاراستنی خۆیان هێندێک غولامیان لە لای خۆیان دامەزراندبوو. مەمالیکەکان لەنێوان پارێزەرە تورکەکانی مەلەک ساڵح نەجمەدین ئەیوب دا سەریان هەڵداوەو نزیک بە دوسەدەو نیو وەک حکومەتێکی سەربەخۆ بەسەر شام و میسر دا فەرمانڕەواییان کردوە.
مەمالیکەکان دو بەش بون مەمالیکی بەحری و مەمالیکی بورجی. مەمالیکی بەحری لە باری نیژادییەوە زۆرتر لە هۆزەکانی قەبچاقی جنوبی ڕوسیە بون و لەگەڵ مۆغۆڵ و کوردەکان تێکەڵاویان پەیدا کردبو.
 دوایین پاشای گرینگی مەمالیکان قانسوحی غوری سەر بە پاشایانی مەمالیکی بورجیە، ساڵی٩٠٦ کۆچی بۆتە پاشا و لە ساڵی ٩٢٥ ک لە شەڕێک لە نزیک حەڵەب دا کوژراوە و دوای ئەو ڕوداوە سوڵتان سەلیمی عوسمانی شام و میسری داگیر کردوە.
ئەو وێنەیەی کە بە هەڵە و بە نێوی بداغ سوڵتان بڵاو کراوەتەوە وێنەی قانسوحی غوری یە کە بە دەستی کریستۆفانۆ دێل ئالتیسیمۆ نەقاشی فلۆرانسی ئیتالیایی کێشراوەتەوە و لە گالێری دێگلی ئۆفیزی فلۆرانس دا پارێزراوە. دوای ویش نەقاشانی دی وێنەیان لێ هەڵگرتۆتەوە.
 شیاوی باسە کە بداغ سوڵتان میری دەسەڵاتداری موکری لە لایان سەفەوییەکانە و بناغە دانەر و دامەزرێنەری شاری مهاباد نییە.لەو بارەوە هەرچی نوسراوەو کوتراوە هەڵەیە.ئەو شارە زۆر بەر لەو میرە کوردە دانراوەو ئاوەدان بووە، بەڵام بداغ سوڵتان حەولی بەرچاوی بۆ گەشەو ئاوەدان کردنەوەی مهابادی سەردەمی دەسەڵاتداری خۆی داوە. هەروەها تا ئێستا ساڵی هاتنە جیهان و کۆچی زۆر ڕون نییە.
با پەرە پێدەر بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە نەبین.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد