تاريخ: ۱۴۰۳ سه شنبه ۲۳ مرداد ساعت ۱۹:۵۸ بازدید: 708      نظرات: 0      کد مطلب: 23461

خرچەی داشخانە و ئیمکانی گەشەی خۆماڵی

حەسەن رەشیدی


خرچەی داشخانە نێوی ئەو خرچەیە کە دەسکەوتی بێستانەکانی ئاوایی داشخانەی سەر بە مەهابادە ، ئەو خرچەیە هەم لە سیما و هەم لە تام و چێژ و بۆن دا، شتێکی تایبەت بوو ، بە جۆرێک کە چەندین تامی وەک ترش، ترش و شیرین، مزر و ... لێ هەڵدەکەوت، هەروەها بۆنی تایبەتی گرکەی داشخانە لە دوور را بەدی دەکرا، بە شێوەیێک کە ئەگەر لە ئامرازەکانی کشتوکاڵ، خرکرنەوە و بڵاوکردنەوەی ئەورۆیی و هەروەها ئینتەرنێت و شەبەکە راگەیاندنە گشتێ کانی، لێ دەکار کرابا ، زۆربەی تایبەتمەندییەکانی بوون بە برەندێکی بەرچاوی هەبوو، وەک چۆن پستەی رەفسەنجان و زیرەی کرمان و پرتەقاڵی شوماڵ و قاوە و ... کۆ و کۆ، رۆژگار وای دانابوو کە بەحری ورمێ زیادکا و هەڵچێ و سەران بەرێ و زۆربەی مەزرا و زەنحاتی ئەو ئاوایێ پر بەرەکەتە وەبن کەوێ و ببێتە شۆرەکات، ساڵانێک دوای سێڵاوی بەحری ورمێ نەدەکرا کشت و کاڵ و بە تایبەت ئەو خرچەیە بەرهەم بکرێ، چەند ساڵێکە خەڵکەکە دەستیان بە بەرهەمهێنانی کردۆتەوە و بە تایبەت کە ئەو ساڵ زۆر بەر چاوتر و زۆر ویچووتر لە خرچەی داشخانەی ساڵان بوو، بەڵام ئەو خرچەی داشخانەی باسی دەکرێ ، وەک خۆشم لە بیرمە ، جیا لە مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر لە شارەکانی دوورتر و بە تایبەت لە سەقز را ماشێن ( بە تایبەت تویتا ) رێچکەیان دەبەست تا ئەو کاڵەکە ماشێن ماشێن بەرنەوە بۆ فرۆش لە شارەکەیان، دیارە کریاری تایبەتی ئەو گرکەیە بوو کە تەرەباریانی بەرەو داشخانە وەرێ دەخست، وەک بزانم و دەڵێن خەڵک سەفیان بۆ گرتۆ و تامەزرۆی تایبەتی تام و بۆنی بوونە ،  چاندن و بەرهەمهێنانی خرچە لەو دێیە کارێکی پر داهات بوو و بێکاری و نەداری مانایەکی نەمابوو ، هەر کەس لە پەڵە زەوییێک خرچەی چاندبا ، بەرهەم و داهاتی بەرچاوی دەبوو ، ئەوەی ئەورۆ بەساڵاچووان و شایەتحاڵان بە حەیف یادی دەکەن کە چۆن بەحری ورمێ کە ئەورۆ وا ئیشک بۆ کە شورەکاتێکی لێماوەتەوە و بۆتە مەترسی بۆ مەودایەکی چەند پاریزگای دەورووبەریش، ئەودەم ( دەوروبەری ۳۵ ساڵ لەمەوبەر) وەها هوروژمی هێنابوو کە هەموو مەزرای داشخانە و زۆربەی دێهاتەکانی کە لە چوار دەوری دا بەو بەحرەوە نوسابوو، وەبن دا و شۆرەکاتەکەی ئیمکانی کشت و کاڵی لەبەین برد.
 مەبەستی من لە ناساندنی ئەو نەوعە خرچەیە، باسی گەشە یە ، واتایەک کە گرینگی ئەو رۆژانەی جیهان و بەتایبەت خەڵکی خۆمانە، لە بواری گەشە دا، گەشەیێک کە دەمێنێتەوە و کاتی نێ ، گەشەی خۆماڵی و ئەو گەشەی کە خەڵک بە تواناکانی خۆی بەدی دەهێنێ ، بە تایبەت هەڵسەنگاندنی نێوان گەشەی دەرەوە و ناوە و تاقمەکانی دیکەی.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد