به پێی ههواڵی هاژه، کتێبی ئهویندارانی بێسهرهنجام له نووسینی خالید ڕهشئهحمهدی له ۳۹۲ لاپهره له لایهم بݪاوگهری پهڕتووک چاپ و بڵاو کراوه.
لە جەنگەی شەری یەکەرمی جیهانی دا کردەوەی زلهێزانی ئینگلیز، ڕووسییەی تزاری، ئاڵمان، هەروەها هاوکاری دەوڵەتی تورکی عوسمانی، سەبارەت به دابین کردنی تەماحیان، لەو سەردەمەدا، گورزێکی وەها کوشەندەی لەو وڵاته وەشاند، که به دەیان ساڵ برینی ئەو پیلانەیان ساڕێژ نابێتەوه.
پاشماوەی حکومەتی قەجەر(ئەحمەد شا) سەبارەت به بوونی کەسانی بیانی و هاتوچوونیان، لەو سەردەمەدا خۆی کەر وکاس کرد و بە بێ¬دەنگی و ڕاگەیاندنی بێلایەنی خۆی لەشەردا، شەڕیان بۆ ئەو گەله بێئەنوایه هێنا ناو خاک وەتەنیان. تێک هەڵچوونی دوو زل-هێزی ڕووس و عوسمانی لە ناوچەی موکریان بو سەبەبی ماڵ وێرانی و لەناو چونی دەستە و جەماحەتێکی زۆر لە خەڵکی بێنەوا و بێدەرەتان. بەداخەوە ئاکامی ئەو شەرە دەهەزار شەهیدی لە شاری سابڵاغ و دەوروبەری لێکەوتەوە.
حەولی ڕۆمانی ئەویندارانی بێسەرەنجام، پوخته و پەرداخ کردنی ئەو ڕووداوانەن کە لەسەردەمی شەری یەکەمی جیهانیدا بەسەر خەڵکی ناوچەی موکریان بەتایبەت دانیشتوانی سابڵاغ داسەپا و هەروەها تیکەڵاوکردنی ئەو کارەساته، له ناو چوارچێوەی ژیانی خاووخێزانێکه؛ که لەو سەردەمەدا وەک بەشی هەره زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە شانیان وەبەر تەنگوچەڵەمەکانی ڕۆژگاری خویان دابوو و ناچار بوون لەگەڵی بژین و بسازێن.
ڕۆمانی ئەویندارانی بێسەرەنجام لە نوسینی خالید ڕەش ئەحمەدی لە ٣٩٢ لاپەرە لەلایەن بڵاوگەی پەڕتووک چاپ و بڵاو بۆتەوە. بۆ وەدەست هێنانی ئەو بەرهە دەتوانن سەردانی کتێب فرۆشی گزینگ لەشەقامی سەلاحەدینی ئەیوبی تەنیشت دارووخانەی مووسازادە بکەن.