تاريخ: ۱۲ مرداد ۱۴۰۳ ساعت ۲۰:۵ بازدید: 2354      نظرات: 20      کد مطلب: 23433

کاک کەماڵ ئاڕبان؛ مرۆڤێکی هەڵکەوتە و تایبەت

نووسینی: زاهیر سەیدی


شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتی شەشی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی هەواڵی کۆچی لەناکاوی کاک کەماڵ ئاڕبان و هاوسەرەکەی خاتوو شادی مەحموودی بە هۆی وەرگەڕانی ماشێن لە نزیک مەراغە بڵاو بۆوە.
گیان لەدەستدانی کاک کەماڵ و هاوژینەکەی لە تەمەنی کەم و بەو شێوە دڵتەزێنە بوو بە هۆی خەم و پەژارەی لە ڕادەبەری خزم و ناسیاو و هاوڕێ و هاوکار و بە گشتی هەموو خەڵکی شارەکەمان.

خودالێخۆشبوو کاک کەماڵ خاوەنی چەندین تایبەتمەندیی بوو کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەین:
یەکەم؛ لە ڕووی ئەخلاقی مرۆڤێکی لەبەردڵان، مێهرەبان، لێو بە بزە و خوێن شیرین، شایی بە خۆ، جوانچاک، بەڕێز و خاکەڕا و ... بوو و ئەو خەسڵەتانە ئەویان کردبوو بە مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویست.

دووهەم؛ کاک کەماڵ مامۆستای قوتابخانە بوو. ئەو بەڕێزە کە لە کاتی کۆچی دوایی دا تەمەنی لە 45 ساڵ تێپەڕیبوو، پێشینەی خزمەتی لە ئیدارەی پەروەردی مەهاباد 27 ساڵ بوو. لە ماوەی ئەو ساڵانە دا چ وەک مامۆستا و چ وەک جێگر و بەڕێوەبەری قوتابخانە لە ڕیزی باشترین و سەرکەوتووترین هاوکارانی دابوو. کاک کەماڵ لە قوتابخانە و بە تایبەتی وەک بەڕێوەبەری قوتابخانە جیددی، بە نەزم و ڕێکوپێک، دڵسۆز و ماندوویی نەناس حەولی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی دەدا و لەو پێناوەدا ئامانجی پێگەیاندنی خوێندکارانی باش و سەرکەوتووی دەدا و لەو ڕێیەوە خزمەتی بە بەشی پەروەردی شارەکەی دەکرد. هەر ئەو دڵسۆزی و جیدییەتە بوو بە هۆی ئەوەی هەم مامۆستاکان و هەم خوێندکار و بنەماڵەکانیان قوتابخانە بە شوێنیکی گونجاو و زۆر باش بزانن. هەروەها لە کاتێک دا کە دۆخی دەزگای پەروەردە لە ئاستێک باش دا نیە و خەسار و کێشەکان یەکجار زۆرن حەولی کاک کەماڵ و هاوکارانی قوتابخانەکەیان وەک یەکێک لە باشترین قوتابخانەکانی شار لێکردبوو. جێگای ئاماژەیە کە کاک کەماڵ گرینگی بە کۆڕ و کۆبوونەوەی نێو هاوکاران دەدا و پرس و کێشەکانی نێو قوتابخانەی بە کوردییەکی زۆر پاراو و بە ئاخافتنێکی زۆر شیاو باس لێدەکرد. جگە لەوەش لە نووسین بە ڕێزمان و ڕێنووسی دروستی کوردی چاوپۆشی نەدەکرد.

سێهەم؛ تایبەتمەندیی دیکەی کاک کەماڵ چالاکی لە بواری یاریی کۆن و کوردەواریی جۆرابێن بوو. کاک کەماڵ ئاڕبان کە لە نێو  چالاکانی ئەو بوارە بە "کەماڵی موعەلیم" ناوبانگی هەبوو، ساڵانێکی زۆر هۆگری ئەو یارییە بوو. ئەو بە یەکێک لە ناودارترین یاریزانەکانی ئەو یارییە لە مەهاباد و موکریان دێتە ئەژمار. لە زۆربەی فستیڤاڵ و خولەکانی جۆرابێن بەشداری کردووە و پلەی باڵای تۆمار کردووە. به وتەی شارەزایانی ئەو بوارە کاک کەماڵ یەک لەو کەسانە بووە کە دەوری لە بە دامەزراوەییکردنی ئەو یارییەدا گێڕاوە. حەولەکانی کاک کەماڵ و هاوڕێیانی لەو بەستێنەدا بە گرتنی ساڵۆن و دامەزراندنی کۆمیتە و بەڕێوەبردنی خولی یارییەکان و ... ئەو کایە کۆنەی وەک یاری پێناسە کردووە. ئەو حەولانە لەو ساڵانەی دوایی دا ئەو یارییەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بردە ئاستێکی سەرتر و دوبارە لە نێو خەڵک دا بووژاندەوە.

لە کۆتایی پێویستە ئاماژە بکەین کە لەدەستدانی کاک کەماڵ وەک مرۆڤێکی هەڵکەوتە و تایبەت یەکجار جێی داخ و خەسارە. هەر بۆیە پێویستە ئەزموون و حەولەکانی هەم لە بواری پەروەردە و بارهێنان و هەم لە بواری یاریی جۆرابێن بەرز بنرخێندرێ. بۆ ئەو مەبەستە لەسەر شانی بەرپرسانی ئەو دوو بەشەدا ئەرکە کە ناو و یادی کاک کەماڵ بەرز‌ ڕاگرن و فەرامۆشی نەکەن.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

یاسر ئه مینی ئازه ر ۱۴۰۳/۵/۱۵
وێڕای سپاس و پێزانین بۆ نوسراوه جوانه که ی مامۆستای به ڕێز کاک زاهیری سه یدی
له ده ست دانی کاک که ماڵ داخێکی زۆر گه وره و ناخ هه ژێن بوو
مێژوو نیشانی داوه که مردن بۆ ئه و که سانه ی ژیانیان له سه ر مرۆڤایه یه تی و خزمه ت و خۆشه ویستی داده مه زرێنن، قه ت سه ر ناگرێ و له دڵ و بیری ئه مه گ ناسان هه تا هه تایه هه ر زیندوون
حافز کوته نی: «هرگز نمی رد آنکه دلش زنده شد به عشق»
هیوادارم ڕووحی پیرۆزی کاک که ماڵ و هاوژینه به ڕێزه که ی شاد بێ و ڕێی پڕ ڕێبوار بێ
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

رسول استاد ۱۴۰۳/۵/۱۳
کاک کمال یک دانه بو
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

افشین ۱۴۰۳/۵/۱۳
بقوربانی خول و گلکوت بم کاکه گیان ربی چوربم داخکی گرانم چونت پشت شکاندین سپاس و پی زانین بو پایگای خبری هاژه 🖤🖤🖤🙏🙏😔😔
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شورش خاتم ۱۴۰۳/۵/۱۳
کمال یک دانه بو ..رویشتنی کمال براستی جیگای داخ بو بو همو کس
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

حمزە عزیزی ۱۴۰۳/۵/۱۳
رووحی شاد بێ ،براستی پیاوێکی زانا و خوێن شیرین و لبە ر دلان بوو
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

علی اسماعیل زاده ۱۴۰۳/۵/۱۳
مردی با اخلاق
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۳/۵/۱۳
روحت شاد کاک کمال یادت هرمان هیوادارم وینت زوربییت
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۳/۵/۱۳
براستی قسکانت راستن ومروڤکی زور تایبت بو
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

فوئاد خوسڕوەی ۱۴۰۳/۵/۱۳
سپاس و دەس خۆشی دەکەم بۆ بەرێز سەیدی بۆ نووسینی ئەو دەقە و ئەمەگ ناسی بۆ هاوکاڕی کۆچکردوو
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

زانیار کاکەمم ۱۴۰۳/۵/۱۲
زۆر کەسێکی تایبەت بوو، ڕوحی شاد بێ، حەیف حەیف بۆ ئەو پیاوە
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

زانیار کاکەمم ۱۴۰۳/۵/۱۲
زۆر کەسێکی تایبەت بوو، ڕوحی شاد بێ، حەیف حەیف بۆ ئەو پیاوە
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

زانیار کاکەمم ۱۴۰۳/۵/۱۲
زۆر کەسێکی تایبەت بوو، ڕوحی شاد بێ، حەیف حەیف بۆ ئەو پیاوە
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالرحمان بیگی‌پور ۱۴۰۳/۵/۱۲
وێڕای سپاس و پێزانینم بۆ کاک زاهیر وەک مامۆستایەکی دڵسۆز و مەسئول لە ئاست کۆچی ناخ‌هەژێنی کاک کەماڵ ، ئاوا بە جوانی هەڵوێستی هەبووە و بەرپرسانە چەند لایەن و خاڵی بەهێزی کەسایەتی ئەو ئازیزەمانی بەوردبینی و سرنج و بیری تیژیان خستۆتە بەر دیدەی جەماوەر و خوێنەر . ئەمن وەک خۆم ئەو هەڵوێستە ئەمەگناسانە زۆر بەرز دەنرخێنم و ئاواتەخوازم ئەو ڕێچکەیە ببێ بە ڕێڕەو .
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالرحمان بیگی‌پور ۱۴۰۳/۵/۱۲
وێڕای سپاس و پێزانینم بۆ کاک زاهیر وەک مامۆستایەکی دڵسۆز و مەسئول لە ئاست کۆچی ناخ‌هەژێنی کاک کەماڵ ، ئاوا بە جوانی هەڵوێستی هەبووە و بەرپرسانە چەند لایەن و خاڵی بەهێزی کەسایەتی ئەو ئازیزەمانی بەوردبینی و سرنج و بیری تیژیان خستۆتە بەر دیدەی جەماوەر و خوێنەر . ئەمن وەک خۆم ئەو هەڵوێستە ئەمەگناسانە زۆر بەرز دەنرخێنم و ئاواتەخوازم ئەو ڕێچکەیە ببێ بە ڕێڕەو .
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالله مام خضری بوکان حاشیاباد ۱۴۰۳/۵/۱۲
حک چور بم استاد گیان ،اسطوره به نیو بانگه‌کی شاریی پیشه‌وا تا ئاخریی عمرم یادت له دلم دا دمینه‌توه
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالله مام خضری بوکان حاشیاباد ۱۴۰۳/۵/۱۲
حک چور بم استاد گیان ،اسطوره به نیو بانگه‌کی شاریی پیشه‌وا تا ئاخریی عمرم یادت له دلم دا دمینه‌توه
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هیوا ش ۱۴۰۳/۵/۱۲
انالله وانت الیه راجعون
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عبدالرحمان بیگی‌پور ۱۴۰۳/۵/۱۲
دەستان خۆش و سپاس مامۆستا زاهیر بۆ ئەو نوسینە جوانەت . زۆر بە جێ بوو .
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

چالاک سواره ۱۴۰۳/۵/۱۲
الله تعالی لیی خوش بیت🤲🏻🖤
" إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ "
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

محسن هه وشاری ۱۴۰۳/۵/۱۲
من به نوبه ی خوم پرسه و سره خوشی خوم ئاراسته ی بنه ماله ی بریزی کوچ کردوو ده که م. هیوادارم روحی پاکی به به هشتی به رین شاد ببیته وه.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد