تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۱۰ مرداد ساعت ۲۳:۱ بازدید: 618      نظرات: 0      کد مطلب: 23426
بە ناساندنی دوو کتێب؛

یادی شاعیرێکی مەهابادی بەرز ڕاگیرا



ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆچی هەتاوی، یادی شەستەمین ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستای کۆچ کردوو؛ «ئیبراهیم شەریعەتی» ناسراو به «غەریب»، بەرز ڕاگیرا.

بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی شاعیر و نوکتەبێژی مەهابادی «ئیبراهیم شەریعەتی» ناسراو بە «غەریب»، مەڕاسمی یاد و بیرەوەری لە لایان بنەماڵە و هاوڕێیانی، لە سەر گڵکۆی ئەو نەمرە لە قەبرستانی «باغی فیردەوسی مەهاباد»، بەڕێوەچوو.

لەم ڕێو و ڕەسمەدا «یونس ڕەسوڵی»، «ڕەسوڵ شێخە»، «ڕەزا یارئەحمەدی»، «ئەنوەر ئیسماعیل پووری»، «ڕەسول داودی» و «کوبرا خاڵەندی» بیرەوەری و شێعر و وتاریان لە سەر کەسایەتی «ئیبراهیم شەریعەتی» پێشکەشی بەشداربووان کرد.

«ئیبراهیم شەریعەتی» لە ١٠ی گەلاوێژی ١٣٤٣ لە گوندی سیاقۆڵی سەر بە مەهاباد لە دایک بوو و لە ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە، لە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

جێی ئاماژەیە، کتێبی «قسەی خۆش ون نابێ» بە یارمەتی بنەماڵە و هاوڕێیانی، پاش کۆچی ئەو بەڕێزە چاپ و بڵاو بووەوە.

لەم دوایانەش دا شێعر و هەڵبەستەکانی ئەم شاعیرە ناسک خەیاڵە لە ژێر ناوی «غەریبانه» لە لایان نووسەر و وەرگێڕ «ڕەزا یارئەحمەدی (کارزان)» کۆکراوە و بەم زووانە پێشکەشی کتێبخانەی ئەدبیاتی کوردی دەکرێت.

لە کۆتایی مەڕاسمەکەدا «سەلام شەریعەتی» بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی ئەو شاعیرە کۆچ کردوە، سپاس و پێزانینی لە ئامادەبووان دەربڕی.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد