تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱۱ اسفند ساعت ۱۸:۲۳ بازدید: 304      نظرات: 0      کد مطلب: 3322

فیلمێکی کوردی لە فستیڤاڵێکیی نه‌ته‌وه‌یی ئێران نمایش درا


کورته‌فیلمی "پیاوێک که‌ له‌بیری ده‌چوو هه‌ناسه‌ بکێشێت" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور له‌ یه‌که‌مین نمایشدانی ناوخۆییدا له‌ چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی وێنه‌ی ساڵ نمایش دراوە.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کورته‌فیلمی "پیاوێک که‌ له‌بیری ده‌چوو هه‌ناسه‌ بکێشێت" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور له‌ یه‌که‌مین به‌شداریی ناوخۆییدا له‌ چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی وێنه‌ی ساڵ نمایش درا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کورته‌فیلمی "پیاوێک که‌ له‌بیری ده‌چوو هه‌ناسه‌ بکێشێت" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور و به‌ به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان ئاماده‌ بووه‌ و دوایین به‌رهه‌می ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ کورده‌یه‌.

ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ به‌سه‌رهاتی بنه‌ماڵه‌ییه‌که‌ که‌ له‌ خه‌ریکن له‌ ناو ده‌چن. ئه‌م فیلمه‌ چواره‌مین فیلمی سامان حسێن پووره‌ و ماوه‌که‌ی‌‌ ۱۷ خوله‌که‌، حسه‌ین پوور تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

کورته‌فیلمی "پیاوێک که‌ له‌بیری ده‌چوو هه‌ناسه‌ بکێشێت" (سێشه‌ممه‌/ ۱۰ی ڕه‌شه‌مه‌) له‌ هۆڵی مامۆستا جه‌لیل شه‌هناز یانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێران نمایش درا.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد