تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۳۱ خرداد ساعت ۱۳:۳۳ بازدید: 501      نظرات: 0      کد مطلب: 23288

٩٩هەمین ساڵیادی لەدایک‌بوونی مامۆستا محەممەد ماملێ بەرز ڕاگیرا


بە پێی هەواڵی هاژه، ٩٩هەمین ساڵیادی لەدایک‌بوونی مامۆستا محەممەد ماملێ لە شاری مەهاباد بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ڕێ‌وڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٩٩هەمین ساڵیادی لەدایک‌بوونی هونەرمەندی کورد، مامۆستا محەممەد ماملێ لە هۆڵی میوانی لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێ‌وڕەسمە بە هەوڵی لێژنەی کۆمەڵایەتیی زاگرۆسی مەهاباد بەڕێوەچوو کە لەلایەن چالاکانی هونەری و ئەدەبی پێشوازی گەرم و گوڕی لێکرا.

لەم کۆڕەدا پەیامی بنەماڵەی ماملێ لەلایەن خاتوو دڵنیا سوڵتانپوور و پەیامی لێژنەی زاگرۆس لەلایەن عەلی نادری خوێندرایەوە.

قاسم موئەیەدزادە ناسراو بە هەڵۆ، ڕەسوڵ کەریمی ناسراو بە سووتاو و کەریم سۆفی‌مەولوودی ناسراو بە تینوو مەهابادی هەرکام پارچە شێعرێکیان پێکەشی ئامادەبووان کرد.

هەروەها هەرکام لە هونەرمەندان عەبدوڵڵا ماملێ، مەنسوور سیادەت، ئیبڕاهیم دادوەند، مێهران محەممەدی و عەزیز پیادەپوور بەرهەمێکی هونەرییان ئاراستە کرد.

لەکۆتاییدا لەلایەن لێژنەی زاگرۆسی مەهابادەوە ڕێز لە هەندێک چالاکی هونەری و ئەدەبی گیرا.

مامۆستا محەممەد ماملێ ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و دوای تێپەڕاندنی تەمەنێکی پڕ لە شانازی، لە ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٧٧ ماڵئاوایی لەژیان کرد.







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد