تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۱۹ ارديبهشت ساعت ۱۸:۳۹ | بازدید: 556 نظرات: 0 کد مطلب: 23035 |
کۆمەڵە شێعری "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بەرهەمی بەختیار عەلی لەلایەن ئاراکۆ مەحموودی لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی چلچلەوە لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.
، کۆمەڵە شێعری "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بەرهەمی بەختیار عەلی لەلایەن ئاراکۆ مەحموودییەوە لە زمانی کوردیەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی چلچلەوە لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.
ئەو کۆمەڵە شێعرە ، بریتیە لە حەوت دەفتەرە شێعری بەختیار عەلی لە ژێر ناوەکانی، کتێبی مرۆڤ کوژەکان، جەلاد، مەنزوومەی عەشق، بەشگەلێک لە شێعری نیشتمان و بوهیمی و ئەستێرەکان، کار کردن لە باخی فیردۆس، ئەی بەندەر دۆست، ئەی کەشتی دوژمن، شەوێک کە ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت و بە وەرگێڕانی یادداشتێک لە خودی بەختیار عەلی و نووسراوێک کە لە ساڵی 1395 لە ژێرناوی بەختیار عەلی هەمیشە نوێ، هەمیشە کۆن، لە دکتۆر ڕەحمان وەیسی، مامۆستای زمانناسی زانکۆی کوردستانە.
|