تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۶ ارديبهشت ساعت ۱۹:۲۳ | بازدید: 527 نظرات: 0 کد مطلب: 22966 |
بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی پێنجشەممە، ۶ی بانەمەڕ، ساڵیادی لەدایکبوونی هونەرمەندی ناوداری بواری فۆلکلۆری کوردی مامۆستا برایم قادرییە.
بەم بۆنەوە تاقمێک لەهونەرمەندانی مەهابادی کە بریتیبوون لە مەناف ئیرانپەنا، ناسر باباییان، کاکە ئیسماعیلی و ئەشکان گەرمسیری سەردانی مامۆستا برایمی قادرییان کرد و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئەم مامۆستایەیان بەرز ڕاگرت.
مامۆستا برایم قادری، هونەرمەندی بەناوبانگی بواری فۆلکلۆری کورد، ۶ی بانەمەڕی ۱۳۱۳ی هەتاوی لە گوندی عیساکەندی مەهاباد لەدایک بووە.
|