تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۵ ارديبهشت ساعت ۲۳:۴۲ | بازدید: 482 نظرات: 0 کد مطلب: 22964 |
بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۵ی بانەمەڕی ١۴٠٣ی کۆچیی هەتاوی، براوەکانی بەشداربووی بەرنامەی ژینگەپارێزیی زبڵەدێو لە مەیدانی مەنگووڕانی شاری مەهاباد خەڵات کران.
ئەم بەرنامەیە لە نەورۆزدا بەڕێوە چوو و تێیدا منداڵانی خۆبەخش بە هاوکاریی ناوەندی بانووی هونەر، ژیانەوەی ژینگە و شارەداری و شووڕای شار، قەراغەکانی بەنداوی شاری مەهابادیان خاوێن کردەوە و بەشێوەیەکی سەمبۆلیک، پەیکەرەی ئاسنیی زبڵەدێو ساز کرا.
چند منداڵی خۆبەخش و بەشدار لە هەڵمەتی زبڵەدێو بەپێی تیروپشک هەڵبژێردران دەستینیشان کران کە بریتی بوون لە:
دیلان مەنسووری
سایان دەشتی
هێلیا قادری
نامدار مەعڕووفی
ئاژوان ڕەشی
بارین تومانی
فەرزان مستەفاپوور
فریا عەبدوڵاهی
ژیار عەبدوڵاهی
دیاکو عەبدوڵاهی
سکاڵا عەبدوڵاهی
ئەرسەلان حاجیپوور
شێروین ڕەحیمپوور
مایسا ئیبراهیمزادە
نارین عەلییار
ئەهوورا سولێمانی
پەریا ئیبراهیمیان
لیا پەرێشیانی
مادیار کاکەمەم
هەریاد کەریمی
مازیار مودڕەسپوور
خەڵاتی ناوبراوان ئەمڕۆ لە مەیدانی مەنگووڕان و لە پەراوێزی سمپۆزیۆمی پەیکەرەسازیی مەهاباد پێشکەش کرا.
|