تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۳۰ فروردين ساعت ۱۵:۲۵ بازدید: 549      نظرات: 0      کد مطلب: 22944

کۆنفرانسی میرزا ئه‌حمه‌د داواشی له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت


توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان له پێناوی به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئامانجه فه‌رهه‌نگییه‌کانیدا، کۆنفرانسێک بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شاعیر و شایه‌ری مه‌زنی کورد میرزا ئه‌حمه‌د داواشی، له ١٩ی گوڵانی 1403ی هه‌تاوی له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات. میرزا ئه‌حمه‌د داواشی له ساڵی ١٢٧٩ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی ڕوانسه‌ر چاوی به ژین هه‌ڵهێناوه و پاش خوێندنی ده‌رس و بڕینی پله‌ی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رده‌می خۆی، وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی باوه‌ڕپێکراوی خه‌ڵکی ناوچه‌که، له پله و به‌رپرسایه‌تیی "داواش"دا که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌رانه و پیتاکی جوتیاران و وه‌رزێڕانی له ئه‌ستۆ بووه خزمه‌تی کردووه. میرزا ئه‌حمه‌د داواشی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و مێژوویی له نێو دڵی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری جافایه‌تی و دیکه‌ی ناوچه‌کان جێگای خۆی کردووه‌ته‌وه و وه‌کوو شایه‌رێکی خۆشه‌ویست و خه‌ڵکی، به‌رده‌وام له کۆڕ و بۆنه گشتییه‌کاندا شیعری پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ر کردووه. میرزای داواشی له رادیۆ کوردیی ده‌نگی کرماشاندا شیعره‌کانی پێشکه‌ش کردووه و له لایه‌ن بیسه‌رانی سه‌تاسه‌ری ناوچه‌کانی کوردستان به‌رده‌نگ و هۆگری تایبه‌تی پێک هێناوه. میرزا ئه‌حمه‌د داواشی له ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی به‌داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی کۆچی دوایی ده‌کات و له گۆڕستانی وه‌یس‌ئه‌لقه‌ره‌نی به خاک ده‌سپێردرێت. کۆی به‌رهه‌مه‌کانی میرزا ئه‌حمه‌دی داواشی له پاش مه‌رگی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌‌که‌یه‌وه کۆ ده‌کرێته‌وه و بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی ئێحسان چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه.

ئازیـــزم شــــــه‌وبــــــــۆ، ئازیزم شــه‌وبـــۆ ئاره‌زووم ئه‌کرد، بوێنم شه‌وبۆ

بگێرووم وه ده‌س، بکه‌رووم وه بــــــــۆ بزانم چۆنه‌ن، چه‌نی زوڵف تۆ

زار و زویر و زه‌ده ‌و زام بـــــه‌ســــــــۆ غه‌مین و غه‌مبار، خار غه‌م وه کۆ

په‌شێو بیم چون زوڵف پڕ په‌شـــێو تـــــۆ چون مه‌جنوون وه یاد له‌یلا دام وه کۆ

دیم نیشــته‌ن جه‌معێ، یاران خـــوش خــــۆ جه‌م که‌رده‌ن خه‌رمان، گوڵاڵان کۆکۆ

یـــه‌کـێ وه لێــــشان، نه‌و نــه‌مامه‌ی نۆ ده‌س به‌رد یه‌ک د‌ه‌سته‌ی شه‌و‌بۆی شاوه کۆ

به‌خشا پێمو و وات: ئی ده‌سته‌ی شه‌وبۆ باب تۆن ئیمشه‌و بۆش که‌ر تا وه ڕۆ

زام کۆنه و نۆم، کوڵ ئاوه‌رد وه ســـــــۆ که‌فتم وه خه‌یاڵ، خاڵ و زوڵف تۆ

ئه‌و که ده‌س ئاوه‌رد، من هـه‌م ده‌س به‌ردم ئه‌و ده‌سه‌ی شه وبۆ، جه ده‌ستش گه‌رتم

هه‌تا بۆش که‌رده‌م، تـه واسام مــــه‌ردم بۆی زوڵفت سه‌وزه‌م، وه یاد ئاوه‌رده‌م

ئیستشمامم که‌رد، وه ئــاره‌زووی وێـــــم مه‌زه و فه‌زای زوڵف، تۆ نه‌بخشا پێم

وه ته‌شخیس وێم، شه‌وبـــۆ و زوڵــف تۆ فه‌رقش زیا بی، ئێ کۆ، ئه‌و جه کۆ

شه‌وبۆ فه‌قه‌ت هه‌ر، وه شـه‌و مه‌دۆ بۆ چۆن قیاس که‌روون چه‌نی زوڵف تۆ

زوڵف تۆ شه‌وبۆن وه شه‌و تا سه‌حــه ر سوب مه‌بۆ وه عوود، نیمه‌ڕۆ عه‌نبه‌ر

وه عه‌سر مه‌بۆ، وه ده‌ستـه‌ی عــه‌بــیر گیان بده‌ی جه ڕاش، نمه‌یۆ وه گیر

مه‌غریب عاده‌تش، ئێده‌ن چوون ئه‌ژده‌ر مه‌پێچۆ وه تووڵ‌، باڵات چوون عه‌رعه‌ر

یه‌کێ بۆ جـه ڕاش ،ســه‌ر سپــه‌رده بـــــۆ چوون من ناغافڵ، ده‌س په‌یش به‌رده بۆ

دێوانه وه مه‌رگ، وێــــــش نیــــیه‌ن ڕازی چوون(( ئه‌حمه‌د)) وه مار، بکه‌رۆ بازی



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد