تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۶ اسفند ساعت ۹:۳۲ بازدید: 1674      نظرات: 3      کد مطلب: 3277

"شاری باب"؛ دەرگای ژینۆسایدی کوردان دەبێ!؟

ئەرسەلان بورنا ـ شرۆڤەکاری سیاسی



جێی حاشا کردن نییە ئەگەر ئاوڕدانەوەیەکی ورد لە سەر مێژوویەکی نە زۆر دوور لە کۆمەڵکوژییەکانی شاری " مەرعەش " بدرێتەوە زۆر خاڵی پەیوەندیدار و تێکچنراوە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باکووری سووریا دەردەکەوێ. لەم نێوانەدا خاڵی هەستیار ئەوەیە کە، مەرعەش هەردەم پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئاسملاسیۆن و ژینۆسایدی کوردانەوە بووە. هەر بۆیە، ئەگەر ئەم بابەتە لە ڕووبەرێکی بەربڵاوتر و بە واتایەکی دیکەوە لە سەر تەواوی کوردانی دانیشتووی ڕۆژئاوای ڕووباری فڕات لێکدانەوەی بۆ بکرێ، کە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە، زۆر خاڵی ڕوون و هەستیار دەکەوێتەوە دەرەوە.

داگیر کردنی شاری جرابلۆس و هەوڵدان بۆ بە دەستەوە خستنی شاری باب دەرگا بۆ کردەوەی تێکدەرانە، نیشاندانی مافە ڕەواکانی کورد وەک بابەتێکی نیزامی - تیرۆریستی و لە ئاکامدا، ڕێگە بۆ قڕ کردن و ژینۆسایدی کوردان زەقتر و خۆشتر دەکات. دەوڵەتی تورک و کاربەدەستانی کە ماوەی چەندین دەیە دەبێ بە هاوکاری و هاوڕێیەتی ناتۆ و ئیسرائیل هەوڵی جێبەجێ کردنی خاڵەکانی " گەڵاڵەی گاپ " دەدەن؛ ئەگەر پاش داگیر کردنی شاری باب سنوورێک بۆ ئەو دیاری نەکرێ و ڕوو لە منبج و ناوچەکانی دیکەی سووریا بکەن پەیهات و دیاردەی مەترسیداری جۆراوجۆری لێ دەکەوێتەوە.

وێدەچێ، گرینگترین ستراتیژییەک کە یاریچییەکانی بەشدار بوو ڕەچاو و کردەوەیی دەکەن داسەپاندنی ڕێکخراوە چەوسێنەرەکان بێ. لەم نێوانەدا، کوردان و هاوپەیمانانی ئەوان لە ژێر ناوی " هێڵی سێهەمیی دیمۆکراسی " سەرقاڵی دیمۆکراتیزاسیۆنی سووریا و گەلانی ناوچەنە. لە ڕاستیدا، ئەمە ڕێک لەمپەڕێکی بەهێز لە بەردەم زێدەڕۆیی تورک و پێک هێنانی کۆمەڵکوژی و قڕ کردنی زێدەتر دەبێ.

داعش لە هەموو بەرەکانی شەڕ لەم شارەدا گەمارۆ دراوە بەڵام زێدەتر لە دوو مانگ دەبێ کە بەرەنگاربوونەوەیەکی کەموێنە لە دژی ئەرتەشی تورک بۆ شارێکی لە دەست چوو لە خۆی نیشان دەدات کە جێی پرسیار و دوودڵییە. هاوکات لە گەڵ ئەم بەرەنگاربوونەوە یاریچییەکانی تر خەریکی مانۆردانی خۆیانن و لە لایەکی دیکەوە، دەوڵەتی ئیسلامی [داعش] چەند ناوچەیەکی دیکەی لە سووریا خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە. هەر چەند شاری باب بۆ پێکەوە گرێ دانی کانتۆنەکان شارێکی گرینگ بە هەژمار دێ بەڵام بۆ پێک هێنانی ئەم ئامانجە کارتی گوشاری زۆرتر لە بەردەستدانە.

ئوپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری ڕەقا ناوەندی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی  [داعش] تەنانەت لە ئازادکردنەوەی مووسڵ گرینگتر دەبێ و ئەم دەستکەوتە بۆ کوردان سەرەتای دەست پێ کردنی زۆر گۆڕانکاری دیکەش دەبێ. لەم قۆناغە هەستیارەدا لانیکەم واقێع بینی کاربەدەستانی کانتۆنەکان لە سەر ئازادکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی ناوچە ئازاد کراوەکان دەتوانێ یارمەتی بە سەقامگرتوویی سیاسی و ئابووریی و پێش لە کۆمەڵکوژی کوردان بگرێ و لە درێژخایەندا دۆخێکی گونجاوتر بۆ ئەوان دەڕەخسێنێ.

لە ڕاستیدا، گۆڕەپانی پێکدادانەکانی سووریا لە شاری باب بە نزیک بوونەوەی ئەرتەشی سووریا لەم شارە و گەمارۆی شاری ڕەقا لە لایەن " هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " دەچێتە ئاستێکی هەستیارتر و هاوسەنگییەکانی ئێستاکە بە تەواوی لە بەرژەوەندی کوردان دەگۆڕدرێ. هەر بۆیە، ئەگەر تێکەڵاوییەکی زۆرتر لە نێوان کانتۆنەکان – دەوڵەتی ئەسەد یا کانتۆنەکان – دژبەران ساز ببێ ئەمە سەرەتای پاشەکشێ یا ڕووبەڕوو بوونەوەی لایەنەکانی سووری لەگەڵ داگیرکەری ئەرتەشی تورک دەبێ. کاتێک ئەم بیرۆکەیە بەهێزتر دەبێ کە بەردەوام لە سەر ڕێگەچارەیەکی سووری – سووری پێداگری کراوە.

بە گشتی، مەبەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە داگیرکردنی شاری باب لە ناو بردنی دەستکەوتەکانی " فێدراسیۆنی باکوری سووریا " و زیندوو کردنەوەی ژینۆسایدی کوردانە. هەر چەند کاربەدەستان و پارتەکانی کانتۆنەکان خوازیاری درێژ کردنەوەی قەیرانی هەبوو لە سەر سنووری تورکیا بە مەبەستی پێک هێنان و ڕاگرتنی هاوسەنگینە بەڵام پاش ئازاد کردنەوەی ڕەقا لە لایەن شەڕڤانانەوە شایەتی یاری کردنی یاریچییە زلهێزەکانی وەک ئەمەریکا و سووریا بە کارتی تورکی دەبین. لەم بارودۆخەدا، ئەو شتەی گرینگایەتی زۆرتر بە خۆیەوە دەگرێ ئەوەیە کە، گەمارۆی و ئازادسازی ناوەندی یاری _ کە هەمان ڕەقایە _ بە باشترین شێوە بدرێ تاکوو پێش لە وەدی هاتنی ئەگەرە چەپەڵ و چاوەڕوانکراوەکانی دەوڵەتی تورک بگیردرێ.

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

کاردۆ ۱۳۹۵/۱۲/۶
بە باوەڕی منیش ئەمریکا دە داهاتوو دا دۆستی کورد نابێت و لایەنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەگرێ و دەو دۆخە دا کورد دەبێ لە هەموو کات یەکگرتوو تر و وشیارتر بێ
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

کاردۆ ۱۳۹۵/۱۲/۶
بە باوەڕی منیش ئەمریکا دە داهاتوو دا دۆستی کورد نابێت و لایەنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەگرێ و دەو دۆخە دا کورد دەبێ لە هەموو کات یەکگرتوو تر و وشیارتر بێ
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

اسمعیل اسمعیل نژاد ۱۳۹۵/۱۲/۶
زورته فسیریکی واقع بینانه یه.به لام له سیاست دازورشت هه یه پیش بینی ناکری.وه ک دیفاعی هدفداری امریکا له پر.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد