تاريخ: ۱۴۰۲ سه شنبه ۲۹ اسفند ساعت ۱۵:۴۳ بازدید: 560      نظرات: 0      کد مطلب: 22816

هەڵمەتی خێرخوازان بۆ یارمەتیی ڕێکخراوەی ژیوان لە مەهاباد



بەپێی هەواڵی پێگەی هەواڵیی هاژە؛ ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ١۴٠٢ی کۆچیی هەتاوی، بە ئامادەبوونی خێرخوازانی مەهابادی، هەڵمەتێک بۆ یارمەتیی ڕێکخراوەی منداڵانی بێ‌سەرپەرشتی ژیوان لە تالاری باغی گوڵان وەڕێ خرا.

لەم هەڵمەتەدا خێرخوازان یاریدەکانی خۆیان بەشێوەی نەقدی پێشکەشی ڕێکخراوەی ژیوان کرد.

پەری مەعڕووفی، بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوەی منداڵانی‌ بێ‌سەرپرشتی ژیوان وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵمەتی خێرخوازانی مەهاباد و شارەکانی دەوروپشت، گوتی: ڕێکخراوەی ژیوان ساڵی ٩۵، توانیی جەوازی وەرگرتنی منداڵانی بێ‌سەرپەرشتی ۶ تا دوازدە ساڵ وەربگرێت. هەروەها جەوازی وەرگرتنی منداڵی ٣ تا شەش ساڵان، ساڵی ٩٩ی هەتاوی وەرگیراوە، ئەم منداڵانە لە خانوویەکی کرێدا ڕاگیراون و خزمەتیان پێ دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: ساڵی ٩٩ بڕیار درا کە شوێنێک و خانوویەکی سەربەخۆ لە زەوییەکی وەقف‌کراو بۆ ئەو منداڵانە بە یارمەتی و هەڵمەتی خێرخوازان ساز بکرێت.

خۆشبەختانە بە یارمەتیی خێرخوازان سازکردنی ئەو بینایە لە قۆناغەکانی کۆتایی خۆیدایە. دوای سێزدەبەدەر، شوێنی نوێ ئامادەیە کە ڕێکخراوەی ژیوان لەوێ جێگیر بکرێت.

مەعڕووفی لەبارەی تێچووی ئەو بینایە گوتی: پتر لە ١٠ میلیارد تمەن تێچووی سازکردنی ئەم بینایە بووە کە تەواوی لە لایەن خێرخوازانەوە دابین کراوە. لەو ڕادە پووڵە، ۵ میلیارد تمەنی کەرەسە و کەلوپەلی سازکردنی بینا بووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: نیزکەی ١ میلیارد تمەن قەرز و خەرجەکانی ئەو شوێنەیە کە هیوا وایە بە هەڵمەتی خێرخوازان دابین بێت.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد