تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۲۳ اسفند ساعت ۱۲:۳۹ بازدید: 690      نظرات: 0      کد مطلب: 22778

ڕوونوێنی لە وەرگێڕانی پێنج گەنجی نیزامی بە زمانی کوردی


هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نیزامی گەنجەوی، وەرگێڕانی کتێبی پێنج گەنجی نیزامی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بەرهەمی سیاوەش لوتفی کار لە ئیلام ڕوونوێنی کرا.

 

عەلی هووشمەند بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام بەرهەمەکانی لەتفی کار لەوانە وەرگێڕانی کوردی ئیلامی شانامەی فیردۆسیی لە بەرهەمە بەبایەخەکانی وەزارەتی ئیرشاد وەسف کرد و تی: لە هەموو بەرپرسانی ئەو کارە لەوانە نیعمەت داودیان وەکوو هەڵەگر و بڵاوگەی زاگرۆ دەسخۆشی دەکەین.

 

مامۆستا لوتفی کار لەدایک بووی ساڵی 1324 ە و تا ئێستا 37 بەرهەمی بە زمانی کوردی هەیە، لەوانە: خورشیدی خاوەر، ڕوستەم و حەزرەتی سولەیمان، دەنگ ئاشنا، یوسف و زولەیخا، چیرۆکی بیژەن و مەنیژە، ئەفسانەی بەهمەن و فەرامەرز، ئەمیر ئەرسەلان ڕوومی، چیرۆکەکانی شانامە لە 16 بەرگ و کۆمەڵەی سێ بەرگی شانامە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد