تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۲۳ اسفند ساعت ۱۲:۳۷ بازدید: 419      نظرات: 0      کد مطلب: 22777

قەڵای کۆنی قلاتگای شنۆ یادگاری شارستانیەتی ئۆرارتوویی


بەهرووز خان محەمەدی، کۆنینەناس لە یادداشتێکدا نووسی: قەڵای کۆنی قەلاتگا کە لە نیوەی یەکەمی هەزارەی یەکەمی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا چێ کراوە لە گرینگترین شوێنەکانی سەردەمی ئورارتووییەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێرانە.

 

حەوشەی کۆنی قەلاتگا لە 15 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شنۆ و 22 کیلۆەمتری باکووری ڕۆژاوای نەغەدە جێی گرتووە کە لە ساڵی 1347 بە ژمارەی 811 لە ڕیزی ئاسەوارە نەتەوەییەکان تۆمار کراوە.

 

تایبەتمەندی نەژیارڤانی

 

ئەو ئاسەوارە مێژووییە بریتییە لە پاشماوەکانی قەڵایەکی قایم کە نزیک بە 750 مەتر درێژایی و نزیک بە 450 مەتر پاناییەتی.

 

شاندێکی ئەمریکی بەردەنووسراوە ناسراو بە قەلاتگایان لە نێو کانی گوڵ کە وادایرە کانییەکی کۆنی ئەوێیە، دۆزیوەتەوە کە بە شێوە نووسینی ئۆرارتوویی نووسراوە.

 

فەن لن لە خوێندنەوەیەکی خۆیدا لە ئەو بەردەنووسراوە، ناوی ئویائیس دەبینێت کە دەسەڵاتدارێکی ئۆرارتوو بوو و هەندێک لێزانان پێیان وایە ئەو ناوە لەگەڵ ئۆشنەویە یەکێک بووە.

 

لە کۆتایی دۆڵێک کە دەگاتە ئەو قەڵایە، تاشەبەردێکی سروشتی بە شێوەی چوارگۆش جێی گرتووە کە هەر لایەکی دەگاتە 10 مەتر.

 

لە نیوەی یەکەمی هەزارەی یەکمی پێش زایین، دەشتی شنۆ و سوڵدوز لکێندراو دەهاتە ئەژمار و یەک دەسەڵاتداریان بووە کە ناوەندەکەی قەلاتگایە، دامەزراوە ئۆراتووییەکان لە حەسەنلو و عەقرەب تەپە، گردەسوورە، کانی کیسەڵ، نالوس لە ئەو دوو دەشتە بوون.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد