تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۴ اسفند ساعت ۱۲:۵۳ | بازدید: 1638 نظرات: 1 کد مطلب: 3261 |
سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت به ڕه‌خنه گرتن له بێ ده‌نگی ئه‌ورووپاییه‌کان له به‌رانبه‌ر سه‌رکوت کردنی ڕۆژنامه‌نووسان له تورکیا وتی: تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی هه‌واڵنێرانه له جیهاندا.
به ڕاپۆرتی هاژە، سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا جه‌ختی کرد که تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی هه‌واڵنێرانه له جیهاندا.
جان دۆندار، سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهووریه‌ت له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ فڕانس ۲۴ له‌مباره‌وه وتی: ۳۷ ساڵه که ههواڵنێرم و له مێژووی تورکیا و له ژیانی خۆمدا دۆخێک ناله‌بارتر له‌م دۆخه‌ی ئێستای تورکیام نه‌دیوه. ئێمه پێشتر و ته‌نانه‌ت له کاتی کوده‌تای ساڵی ۱۹۸۰ی زاینی وه‌ها سه‌رکوت کردنێکی وێرانکه‌رمان نه‌دیبوو.
ئه‌و زیادی کرد: تورکیا له ئێستادا گومانی تێدا نییه که گه‌وره‌ترین زیندانی هه‌واڵنێرانه له جیهاندا.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕێبه‌رانی ئه‌ورووپایشی تاوانبار کرد که چاویان به‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌ردۆغاندا به‌ستووه و وتی: ئه‌ورووپا به هۆی ئه‌وه‌ی که نازانێت چی بکات له‌گه‌ڵ کێشه‌ی په‌نابه‌ران، له‌م دۆخه‌ی تورکیا بێ ده‌نگ بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه.
جان دۆندار زیادی کرد: من به ته‌واوی له هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا بێ هیوا بووم؛ به تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به هۆی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ تورکیا کراوه. تورکیا به‌ڵێنی داوه نه‌هێڵێت په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا بڕۆن و له جێگه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌م پاره‌ش له ئه‌رووپا وه‌ربگرێت و هه‌م ئه‌رووپاییه‌کان له ئاست ئه‌م سه‌رکوته گه‌وره‌ی ئه‌ردۆغان بێ ده‌نگیش بن. ئه‌مه کڕینی ئه‌ورووپاییه‌کانه.
پێشتر دادگاکانی تورکیا جان دۆنداریان به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌هێنییه‌کان به ۵ ساڵ و ۱۰ مانگ زیندان سزا داوه و له کاری ڕۆژنامه‌وانیش قه‌ده‌غه کراوه. دۆندار دوای ئه‌م حوکمه له تورکیا هه‌ڵات و ئێستاش له ئا‌ڵمانیا ده‌ژیه‌ت.
شایانی باسه که جان دۆندار، سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت بوو، ساڵی ۲۰۱۴ ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که نێشانی ده‌دا هه‌واڵگری و سوپای تورکیا له ژێر ناوی یارمه‌تیدانی تورکمانه‌کان چه‌ک ڕه‌وانه‌ی گرووپه تیرۆریستیه‌کان له سووریا ده‌کات، ئه‌م کاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی که دوو که‌سی سه‌ربازی تورکیا له کار دوور بخرێنه‌وه.
سەرچاوە: مێهر