به پێی ڕاپۆرتی هاژه، ڕوژی دووشه‌ممه 2ی ڕەشەممه‌ی 95ی هه‌تاوی به ئامادە بوونی کۆمه‌ڵیک له ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی وێژه و ئه‌دەبی کورد و هەروەها بەرپرسی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی،به‌پرسی کۆمیسیۆنی فەرهه‌نگی شووڕای شار پەیکه‌رەی به‌فرینی شاعیری تازه کوچکردوو "ڕەسووڵ ڕەش ئه‌حمه‌دی" ناسراو به هه‌ڵوەدا ڕوونوێنی کرا.
شۆڕش مه‌عرووفی پێکهێنه‌ری پرۆگرامه‌که به هه‌واڵنێری هاژه‌ی گووت: ساز کردنی ئه‌م پەیکه‌ره له پارکی فەرهه‌نگی شاری مەهاباد و له‌به‌ر دەم دەگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی شاری مه‌هاباد، به مه‌به‌ستی یاد و پێ‌زانین له شاعیر و نووسەری بلیمه‌تی کورد مامۆستا هەڵوەدا بووە.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌رکی ساز کردنی ئه‌م پەیکه‌ره له سەر شانی هونه‌رمه‌ندی بۆکانی کاک زانا عه‌زیزی بووە و دوو هاوڕێی سەقزیش یارمه‌تیان داوە.
دوای ته‌واو بوونی پەیکه‌رەکه هونه‌رمه‌ند زانا عه‌زیزی سوپاسی میوانداری خەڵکی فەرهه‌نگ دۆستی مەهابادی کرد. له درێژه‌شدا به‌ڕیزان ڕەسووڵ که‌ریمی "سووتاو" و ڕەحیم سوڵتانی "هه‌ژێن" چەند پارچه شێعرێکیان ئاراسته کرد.
وێنه: ئەردەڵان فاروقی