تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲ اسفند ساعت ۱۷:۵۴ بازدید: 1859      نظرات: 0      کد مطلب: 3246

تەلەفۆنێک بە ٢٤٣ هەزار دۆلار فرۆشرا!


بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژەط تەلەفۆنێکی ئەدۆڵف هیتلەر سەرۆکی پارتی نازیەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرای ئەمریکادا بە نرخی ٢٤٣هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.

ماڵپەڕی بی بی سی ئەمڕۆ ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، تەلەفۆنەکە ڕەنگی سوورە و ناوی هیتلەری لەسەر هەڵکەندراوە، هیتلەر لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا بەکاریهێناوە.

دوای ئەوەی سوپای ئەڵمانیا لەو جەنگەدا خۆی بەدەستەوەدا لە ساڵی ١٩٤٥دا و لە شوێنی خۆحەشاردانی هیتلەر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تەلەفۆنەکە دۆزراوەتەوە.

سەربازانی سۆڤیەت تەلەفۆنەکەیان وەکو یادگاریەکی جەنگەکە بەخشیوەتە ئەفسەرێکی بەریتانی بەناوی ڕاڵف ڕاینەر.

تەلەفۆنەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیادکردنی ئاشکرای مێژوویی (ماڵی ئەلێکساندەر) لە شاری چێساپیکی سەر بە ویلایەتی ماریلاند خراوەتە زیادکردنێکی ئاشکراوە کە نرخەکەی لە ١٠٠ هەزار دۆلارەوە دەستیپێکردووە، ئەو کەسەی تەلەفۆنەکەی بە ٢٤٣ هەزار دۆلار کڕیوە ناوی ئاشکرا نەکراوە.

بەرپرسانی ماڵی ئەلێکساندەر بۆ زیادکردنی ئاشکرا تەلەفۆنەکەیان بە "چەکی کۆمەڵکوژی" ناوبردووە، چونکە هیتلەر لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا لە ڕێگەی ئەو تەلەفۆنەوە فەرمانیکردووە و کوژرانی هەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە.

هەر لەو زیادکردنە ئاشکرایەدا پەیکەری سەگێکی جۆری ئەلساتیان بە ٢٤ هەزار دۆلار بە کەسێکی دیکە فرۆشراوە کە پێشتر هیتلەر خاوەنی بووە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد