تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۳۰ بهمن ساعت ۱۷:۱۴ بازدید: 1872      نظرات: 0      کد مطلب: 3226

ڕێوڕەسمێکی جیهانی بە جل و بەرگی کوردیەوە به‌ڕێوه‌ چوو


ڕێوڕه‌سمی دابەش کردنی کاپ و میدالیای پێشبڕکێ جیهانی زۆرانی ئازاد له‌ کرماشان به‌ جل و به‌رگی کوردیه‌وه‌ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە، له‌ ڕۆژی پێنج شەمەی هەفتەی ڕابردووەوە بۆ ماوی دوو ڕۆژ پێشبڕکێ مۆندیالی جیهانی زۆران له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ چوو و بە پاڵەوانی ئێران کۆتایی هات.

له‌م یاریانه‌دا، هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی ئێران بە سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئەمریکا لە دیداری فیناڵ، توانی ببیتە پاڵەوانی جامی جیهانیی زۆرانی ئازادی ۲۰۱۷ی جیهان.

فیناڵی مۆندیالی جیهانی زۆرانی ئازادی لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە لە کۆتاییدا ئێران توانی بە ئەنجامی ۵ به‌رانبەر بە ۳ سەرکەوێت و کاپه‌که‌ بباتەوە.  

له‌م کێبه‌رکێیه‌دا، ئێران بووه‌ یه‌که‌م، ئه‌مریکا دووهه‌م، ئازه‌ربایجان بووه‌ سێهه‌م.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌ێوڕه‌سمی کۆتایی و میدالیا به‌خشینی ئه‌م کێبه‌رکێیه‌ جیهانییه‌ به‌ گۆرانی کوردی و جل و به‌رگی کوردیه‌وه‌ کۆتایی پێهات.

سەرچاوە: مێهر




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد