تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۱۶ آذر ساعت ۱۸:۵۵ | بازدید: 710 نظرات: 0 کد مطلب: 22302 |
زنجیرە درامای سنجرخان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وڵات و پارێزگای کوردستان لە شاری سنە پەردە لەسەر لادرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عابێدینی، جێگری کاروباری پارێزگاکانی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر زنجیرەی درامای سنجرخان کە لە سینەمای بەهمەن لەم شارە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ناساندنی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان لە تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ئێران ، مێژوو و شارستانیەت و کولتووری ئەم سنوورە مەزنە زیاتر دەپارێزێت.
ڕوونیشی کردەوە: کوردستان خاوەنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی و ئایینی و شۆڕشگێڕانەیە و کەسایەتیی مەزن و بلیمەتی هەیە لە هەموو بوارەکاندا و پێویستە ئەو کەسایەتیانە لە ڕێگەی زمانی هونەرەوە بناسێندرێن.
جێگری کاروباری پارێزگاکانی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی وڵات وتی: هەر شوێنێکی کوردستان دەتوانێ ڕەمزی ڕۆشنبیری بێت و پێویستە کارە هونەرییەکان بۆ دەرخستنی تواناکانی ئەم ناوچەیە زیاتر پەرەپێبدرێن.
هەروەها وتی: بەرهەمهێنانی زنجیرەی "سنجرخان"یش بەم ئاراستەیەدایە و لایەنێک لە گیانفیدایی و دلێری خەڵکی ئەم خاکە نیشان دەدات.
جەختیشی کرد لەگەڵ بەرهەمهێنانی زنجیرە دراما مێژووییەکان ، پێویستە گرنگی بە مێژووی هاوچەرخی پارێزگاکان و بەتایبەت کوردستان بدرێت.
|