تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۴ خرداد ساعت ۱۶:۱۵ بازدید: 1091      نظرات: 0      کد مطلب: 1312

ھەدەپە نامەیەكی كراوە ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات


ھاوسەرۆکانی پارتی گەلانی دیموکرات (ھەدەپە) نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی بان کیمون، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیھان کردووە کە چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ناوچه کوردنیشینه‌کانی ئه‌و وڵاته نەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یەکسوکداغ، ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، نامەیەکی کراوەیان بۆ بان کیمون و سەرجەم ئەو سەرکردانەی جیھان ناردووە کە ئێستا لە ئیستانبوڵن بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی مرۆیی جیھانی تایبەت بە پرسی پەنابەران، داوایان لێکردوون کە پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئەردوغان پشتگوێ نەخەن لە کوردستان و داوایان کردووە کە پێویستە کە رەوشی سیاسی و مرۆیی لە ناوخۆی تورکیا ئامانجی سەرەکی ئەو لوتکە مرۆییە بێت.

ھەروەھا ھاوسەرۆکانی ھەدەپە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە پێویستە لە میانی ئەو لوتکەیە، ھەوڵی چارەسەریش بۆ کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا بدرێت و لەوبارەیەوە فشاری بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا.

ئەمە لە كاتێكدایە شەڕ و ئاڵۆزیی لە شارە كوردنشینه‌کانی تورکیا زیاتر پەرەی سەندوە و دوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی توركیا كێشەكانی نێوان ھەدەپە و ئاكەپە قوڵتربوونەتەوە.

سه‌رچاوه‌: کوردستان 24



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد