تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۳۰ مهر ساعت ۱۷:۱۹ بازدید: 1700      نظرات: 0      کد مطلب: 22037

کچی سەدام حسێن ٧ ساڵ زیندانی بەسەرداسەپا


ڕەغدە سەدام حسێن کە چالاکترین و دیارترین وەچەی سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی رژێمی عێراقە، لە دادگایەکی بەغدا بە تۆمەتی بانگەشکردن بۆ حیزبی بەعس ٧ ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا.

ئەمڕۆ ٢٢ ی ئۆکتۆبەر لە بەغدا لە دادگای کەرخ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و قسەکردن لە میدیاکانەوە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی حوکمی ٧ ساڵ زیندانیکردن بۆ رەغدە سەدام دەرچوو.

ڕەغدە و بنەماڵەی سەدام ئێستا زۆریان لە ئوردون دەژین، بەڵام لە هەموویان چالاکتر ڕەغدەیە.

ڕەغدە لە دایکبووی ١٩٦٨ و کچی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراقە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ حسێن کامل پێکهێناوەو خاوەنی پێنج منداڵی کوڕە بەناوەکانی (عەلی، حەریر، وەهج، سەدام، بنان).

ڕەغدە لە ئاستی خوێندن، بەکالاریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا هەیە.

 لە ساڵی ١٩٩٥ حسین کامل کە ئامۆزای سەدامە لەگەڵ بنەماڵەی سەدام تێکدەچێت و هەڵدێت بۆ ئوردون، دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ گەڕایەوە عێراق، بەڵام بنەماڵەکەی سەدام، حسێن کاملیان پاکتاوکرد.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد