تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۲۹ مهر ساعت ۱۲:۵۷ | بازدید: 670 نظرات: 0 کد مطلب: 22021 |
کتێبی "عەلامە مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی" لە سەر ژیان و بەسەرهاتی ئەو بلیمەتە کوردە بە لێکدانەوەی ژیانی زانستی و ئەدەبی ئەو، لە نووسینی سەعد ئەدراکی بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی زانستی، ئەدەبی و عیرفانی یەکێک لە گەورەترین و تایبەترین زانایانی کوردستان، مەلا ئەبووبەکر موسەننێفی چۆڕی لێکدەداتەوە.
عەللامە مەلا ئەبووبەکر موسەننێف ئەو زانا پایەبەرزەیە کە بە نووسینی "الوضوح " بۆ لێکدانەوەی "محرر"ی ئیمامی ڕافێعی قەزوینی هاتە ریزی موجتەهیدانی ناسراوی فقهی حەزرەتی ئیمامی شافعی و بە "سراج الطریق" و " ریاض الخلود" ڕێبازی بەرزی عیرفان و تەرێقتی تا لووتکە بڕی.
ئەم کتێبە لە لایەن سەعد ئەدراکی ژیواری خوێندکاری ماستەری زانکۆی تاران، لە 408 لاپەڕەدا نووسراوە و بڵاڤگەی ئێحسان لە تاران چاپی کردووە.
سەعد ئەدراکی وتی: ئامانجی لەم کارە توێژینەوەییە ئەوە بوو یەکێک لەگەورەترین زانایان و عارفانی کورد بە دیکەی گەلانی ئێران بناسێنێت.
|