تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۲۶ مهر ساعت ۱۰:۱۴ بازدید: 1202      نظرات: 1      کد مطلب: 21993

ئادەمیزاد و لەبیرچوونەوەی ڕەوتی ڕووداوەکان

وەرگێڕ: سەلاحەددین ئاشتی


دەڵێن دوو ئاشنا پێکەوە سەرقاڵی تەماشای فیلمێک بوون. لە بەشێکی بەسەرهاتی فیلمەکەدا کێبەرکێیەک کەوتە نێوان ئەسپێکی ڕەش و ئەسپێکی سپی. ئەم دوو کەسە گوتیان وا باشە مەرجیان لەسەر ببەستین بزانین کامەیان دەیباتەوە. ئینجا لەسەر خەڵاتێکی چاک پێکهاتن. دوای تەواو بوونی کێبەرکێ، کابرای دۆڕاو لەڕێوە خەڵاتەکەی دایە دەست ئاشناکەی؛ ئەویش چاوێکی لە خەڵاتەکە کرد و تاوێک ڕاما و گوتی: نا، نامهەوێ و پێم بێ‌ویژدانییە، چونکە ئەوەی ڕاستی بێ من پێشتر سێ جار ئەو فیلمەم دیتبوو. ئاشناکەی گوتی: کوڕە هەی نوێشی گیانت بێ، خۆ منیش پێشتر پێنج جار ئەو فیلمەم دیتبوو؛ گوتم بەڵکوو ئەم‌جارەیان ئەسپەڕەش بیباتەوە!

*پەڕاوێز:*

سەیر ئەوەیە مرۆڤەکان گەلێک جار ئاکام و سەرەنجامی چاکەکاران و خراپەکارانیان دیتووە و ڕەوتی ڕووداوەکانیان لە زمان پێغەمبەران و چاکان و پاکان و شاعیرانەوە بیستووە، خودی سرشتی ئادەمیش دەزانێ بەسەرهاتەکە چۆن دەبڕێتەوە، بەڵام مرۆڤەکان دیسانیش هیوادارن کە ڕێبازی شەڕەنگێزی و خراپەکاری بە چاکە بە لایان‌دا بشکێتەوە و قازانجێکیان بە نسیب کا و ببێتە هۆی بەختەوەربوونیان؛ دیسانیش تەمادارن ئەسپەڕەش پێش کەوێ و بیباتەوە، ئەو ئەسپەی کە سەمبولی هێزە ئەهریمەنییەکانە.

نووسەر: حوسێن ئیلاهیی قومشەیی


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

مەسعوود ڕەشیدی ۱۴۰۲/۷/۲۶
دوای ڕێز و سڵاو بۆ مامۆستای خامە ڕەنگین،کاک سەلاح ئاشتی:
کورد دەڵێ،شەڕێک بێ ،خێری منی تێدا بێ.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد