به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هونه‌رمه‌ندی کورد، که‌یهان که‌لهوڕ، ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی ئه‌م گرووپه‌یه و ئه‌ویش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته بانگهێشت کراوه. خه‌ڵاتی گره‌می گرنگ ترین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی مۆسیقایی ئه‌مریکایه و له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵ له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا خه‌ڵاته‌که به سه‌رجه‌م گرووپی ڕێگای هه‌ورێشم پێشکه‌ش کراوه.
ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی گره‌می له ۲۴ی ڕێبه‌ندان، له هۆڵی ستیپلێزی لۆسانجلس به‌ڕێوه چوو و له‌م نێوانه‌دا ڕێز له کاره مۆسیقیاییهکانی یه‌ک ساڵی ڕابردوو له ئاستی جیهانیدا گیرا.
دوێنی په‌نجاو و نۆهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گره‌می به‌ڕێوه چوو، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که به هۆی فه‌رمانه نوێکه‌ی ترامپه‌وه که‌سانی وه‌ک که‌یهان که‌لهوڕ نه‌توانن به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه جیهانییه بکه‌ن، به‌ڵام دواجار به هۆی ئازاد بوونی هات و چوو بۆ ئه‌مریکا، له لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌مریکاوه ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده توانی به‌شداری ئه‌م خه‌ڵاته گه‌وره‌یه بکات.
گرووپی مۆسیقای ڕێگه‌ی هه‌ورێشم له ساڵی ۲۰۰۰ی زاینی و له لایه‌ن یۆیۆماوه دروست کرا و که‌یهان که‌لهوڕ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه که یه‌کێکه له ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م گرووپه مۆسیقاییه.
سەرچاوە: مێهر