تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۷ مهر ساعت ۲۳:۵ بازدید: 716      نظرات: 0      کد مطلب: 21911

شاهۆ محەممەدی سەردانی هونەرمەند خدر ڕەش‌ئەحمەدی کرد


بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە، ۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، شاهۆ محەممەدی سەردانی هونەرمەندی بەناوبانگی مەهابادی، خدر ڕەش‌ئەحمەدی کرد.


لەم سەردانەدا، پۆلێک لە چالاکانی بواری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری هاوڕێی شاهۆ محەممەدی بوون.


عەزیز محەممەدی، باوکی شاهۆ لە لێدوانێکدا گوتی: ئامانج لەو سەردانە، دەربڕینی ڕێز و خۆشەویستی و ئەمەگناسییە بۆ هونەرمەندی گەلەکەمان کاک خدر ڕەش‌ئەحمەدی و هاتووین پێی بڵەین کە خانەنشینی و نەخۆشی نەیتوانییەوە ئەو هەنەرمەندە خۆشەویستەمان لەبیربباتەوە.


خدر ڕەش‌ئەحمەدی، هونەرمەندی بواری شانۆ و تەلەویزیۆن، ساڵانێکە بە هۆی جەڵتە و نەخۆشییەوە خانەنشین بووە و هەر ئەو نەخۆشییە توانایی گفتوگۆ و قسە کردنی لێ ئەستاندووە.

خدر ڕەش‌ئەحمەدی کە زۆربەی خەڵکی ناوچە بە پێی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕا بە «حەمە» دەیناسن، له پتر له ۱۲۰ کورتەفیلم و شانۆ دەور و ڕۆڵی گێڕاوە.


ڕۆژێک دوای ئەو سەردانە و لە جەژنی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، شاهۆ محەممەدی میوانداری لە کەمئەندامانی بنکەی «کەوین» لە شاری مەهابادی کرد.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد