تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۷ مهر ساعت ۲۰:۳۹ بازدید: 627      نظرات: 0      کد مطلب: 21910

دیاریی مامۆستایەکی خۆشنووس، پێشکەشی مامۆستا هەڵۆ کرا



بەپێی هەواڵی هاژە؛ ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ١۴٠٢ی هەتاوی، بە ئامادەبوون لە نووسینگەی پێگەی هەواڵیی هاژە، دیارییەکی سەید کەماڵ قوڕەیشی، مامۆستای فەوقی مومتازی خۆشنووسی، پێشکەشی مامۆستا قاسم موئەییەدزادە، ناسراو بە هەڵۆ کرا.


سەید کەماڵ قوڕەیشی لەو بارەیەدا بە هاژەی گوت: ئەم دیارییە، تابڵۆیەکی نووسراوەی یەکێک لە هەڵبەستەکانی مامۆستا هەڵۆ، بە ناوی "وێنەگەری ئاوێنە"یە کە بەشێوەی خەتی نەستەعلیق، خۆشنووسی کراوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامی ئەوکارە، وەبیرهێنانەوە و یادکردن لە مامۆستایانی گەلەکەمانە کە هەوڵیان داوە بۆ گەشەی فەرهەنگ و هونەری کوردی.

مامۆستا قاسم موئەییەدزادە لە کاتی پێشکەشکردنی دیارییەکە، وێڕای سپاس له سەیدکەماڵ قوڕەیشی، چەند دێڕی شێعری وێنەگری ئاوێنەی خوێندەوە.

خەتی نەستەعلیق، یەکێک لە شێوازەکانی نووسینی ئێرانییە کە لە سەدەی هەشتی کۆچیی هەتاوییەوە لە دەق و دێڕەکان کەڵکی لێ وەردەگرترێ. یەکێک لە گەورەترین خۆشنووسانی نەستەعلیق کە بووەتە هۆی گۆڕانکاری لەم شێوازە نووسینە، میرزاڕەزا کەلهوڕ، خۆشنووسی ناوداری کوردی خەڵکی کرماشانە کە خاون ڕێچکەیەکی تایبەت بووە.

سەید کەماڵ قوڕەیشی، ساڵی ١٣۵٠ی کۆچیی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و کاری خۆشنووسیی لە دەیەی ۶٠ـەوە دەست پێ کردووە و مامۆستاکانی بریتی بوون له؛ ئەحمەد عەبدوڵڵا، قاسم ئیسماعیل‌زادە، سەعید قادری، سەید عەلی حوسێنی و... لە ئێستادا خاوەنی بڕوانامەی فەوقی مومتازە.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد