تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۵ مهر ساعت ۱۰:۵ بازدید: 1306      نظرات: 2      کد مطلب: 21900
(بە بیانووی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام " د.خ ")

ئاوڕێک لە سەر دژبەرایەتی سیاسی وێژمانەکان لە کوردستاندا...

عەبدولقادر نیازی، ڕەخنەگر و ڕۆژنامەوان


بە هۆی ئەوەیکە حەقیقەت وەک چییەتی و بوونێتی و شوناسی چەمکێک، شتێکە و، حەقیقەت وەک خسڵەتێک لە خسڵەتەکانی چەمکێک، شتێکی تر، ئاساییە کە ڕەهەندەکانی بیر کردنەوەش لە چییەتی و بوونی چەمکێک جیاواز بێ لە گەڵ ئەو ڕەهەندانەی بۆ بیر کردنەوە لە خسڵەتەکانی چەمکێک وەک حەقیقەت دێنە ئاراوە. گەڕان بە شوێن چییەتی چەمک و مژارێکدا پێویستی بە لەنگەر گرتن و تێڕامان و ڕاسانێکی بوون ناسانە و ئانتۆلۆژیکاڵە و گەڕان بە شوێن خسڵەتە حەقیقییەکانی چەمکێک زەروورەتێکی بابەتییانە و مەعریفەناسانە و ئێپیستمۆلۆژیکاڵ دەخوازێ. تێگەیشتن لە ئایین و نەتەوەخوازی و سێکۆلاریزم و چەپیزم و ...  لەو مژارانەیە کە دەرک و تێگەیشتنێکی بوون ناسانە و ئانتۆلۆژیکاڵی پێویستە و هەر چەشنە لەنگەرگرتن و تێڕامانێکی بەدەر لەو هەڵوێستە، خۆی دە خۆی دا  بە تێڕامانێکی مەعریفەناسانە کۆتایی دێ کە ئەویش وەک پڕەنسیپێک دێتە ئاراوە بۆ پێناسەکردنی کردەی ئایینی و کردەی ناسیۆنالیستی و سێکۆلار دە چوار چێوە و بەستێنێکی بوون ناسانەدا کە ڕەنگە دەڵەمە بێ. 

نکۆڵی لەوە ناکرێ کە ئەوەندەی ئایین بە هۆی خوێندنەوەی ناشیرین و فەندامێنتاڵ و بناژۆخوازانەوە کەوتە داوی فووبیا و ترسی دوور لە لۆژیک و بێ بنەما، ئەوەندەش لە لایەن بیرۆکەی بە ناو ناسیۆنالیزمی توند ئاژۆ و سکۆلار و ڕۆشنبیر و چەپ و ئەم و ئەو کەوتە ناو قۆناخێکی ئیدئۆلۆژیک و دژبەرانە و ئانتاگۆنیستی و دەرهەستەوە(انتزاع). چونکە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە خودی ئەو چەمکانەش خوێندنەوەیەکی ئیدئۆلۆژیک و دەرهەست و دژبەرانە بوو و ئایین لەو بەستێنەدا بە دەگمەن تووشی شێوەڕوانینێکی پلۆڕالیستیک و دێمۆکڕاتیک بوو. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە نە بیرۆکەی تێئۆلۆژیک توانی وەک بنەمایەکی مەعریفی لەو پاڕادایمە ئۆستوورەییەی خۆی تێپەڕێ کە لە مەعریفەیەکی یونانی دا تێئوریزە کرا بوو نە سێکۆلاریزمیش ئەو پاکتاو کردن و سڕینەوەی ئایین و کردەی ئایینی بوو دە ساحەی گشتی دا کە بە ڕەچاو کردنی ئەو، کۆمەڵگای کوردی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا گەشە و فڕاژۆیی بە خۆیەوە ببینێ. ئەوەی وا دەو بۆشاییە مەعریفییەدا داوێنگری تاقم و گرووپێکی وەک سێکۆلار و چەپ و ...ببوو، پتر ئۆپێڕاسیۆن و مانۆڕ و پۆزێکی حیزبی و ڕووناکبیرانە و لاسایی کردنەوە بوو لەو ڕەوتەی وا لە ڕۆژئاوادا تووشی کلیسا و ئایینی مەسیحییەت هاتبوو بێ ئەوەی سەرنج بدرێتە مێژووی سیاسی هاوچەرخی کورد کە ناسیۆنالیزمی کوردی وەک فاکتەرێکی مۆدێڕن خۆی دە بەستێنی ئایین دا سەری هەڵدابوو بەڵام بیرۆکەی چەپ و سێکۆلار و ... بە نیازی سڕینەوەی بوون.  ئەوەیکە ئایین و خوێندنەوەکان لە ئایین هیچکات ئەو بوارەی پێ نەدرا کە ناتێئۆلۆژیکی و سکۆلار بێ، دە ڕاستی دا نە بە هۆی تەنگەبەر بوونی بوارە تێئۆریکەکانی ئایین کە بەرهەمی ئەو ئیدئۆلۆژیزمە تێئۆلۆژیکییە بوو کە داوێنگری بیرۆکەگەلێکی وەک ناسیۆنالیزمی توندئاژۆ و سێکۆلار و چەپیزم و... ببوو کە بە ناوی مۆدێڕنیسم و نەتەوە پەرەستی (نەک نەتەوە خوازی) و سێکۆلاریزمی ڕوخەک و دوور لە هەرچەشنە مەعریفە و  هەڵوێستێکی بوون ناسانە، بۆسەیان بۆ ئایین دانا، بێ ئەوەی هەستیان بەوە کردبێ کە خۆشیان دە داوی ئیدئۆلۆژی کەوتوون. حەقیقەت ئەوەیە کە ئیدئۆلۆژی بۆ هەر دوو هاوکێشەی ئایینداری فەندامێنتال و سکۆلاریزمی تێئۆلۆژیک نە ئاگاهی ناڕاست و نا ڕەسەن لە چەمکەکان (مارکس) کە ڕێک ئەو نا/ئاگاهییە نا مل کەچ و نا پێبەندە( نا اگاهی نامقید) بوو کە خۆی نە تەنیا دە هیچ چوارچێوەیەکی عەقڵانی و مەعریفی دا پێناسە و تێئۆریزە نەدەکرد کە ڕێک پاڵەپەستۆی شێوازێک لە بیرۆکەی نێهێلیزمی واتایی و قەڵشتی مەعریفیش بوو کە ئەگەری پڕکرانەوەی تەنیا دە دژبەری لە گەڵ ساحەتی عەقڵانییەتی گشتی و مەدەنی و کۆمەڵایەتیدا دەدۆزییەوە. کێشەی بنەڕەتی هەر دوو لایەنی فەندامێنتالیزمی ئایینی و ئیدئۆلۆژیزمی تێئۆلۆژیکی وەک نەتەوەپەرەستی و سێکۆلاریزم و مۆدێڕنیزم و چەپیزم و ... لە بنەڕەتەوە ئەوە بوو کە خۆیان بە دەمڕاستی بواری تێئۆلۆژی ئایینی و تێئۆلۆژی ناسیۆنالیزم و چەپیزم و سێکۆلاریزم دەزانی.

دە ڕاستی دا تێپەڕین لە بواری تێئۆلۆژیکییەوە بۆ بواری ئانتۆلۆژی، چەمک و بەربژارێک نەبوو کە دە ساحەی بیر و هزر و تێڕامانی هیچکام لەو دوو تاقمەدا بگونجێ. ئەو ستایلە ئەختەکراوەی لە ڕۆشنبیری و سێکۆلاریزم و ناسیۆنالیزم کە دە ساحەی گشتی کۆمەڵگای کوردی دا بەرچاوە، لە بنەڕەتەوە هەڵگۆستەی ئەو ستایلە لە دژبەرایەتی ئانتاگۆنیستییەی تاقمی فەندەمێنتاڵە ئایینی و تێئۆلۆژیستە سێکۆلارەکان بوو کە خۆی بە بیرۆکەی سۆسیال دێمۆکڕاسی و هەندێ تێز و دیالێکتی ترەوە هەڵواسیبوو کە خۆی دە خۆی دا دژبەر و پاڕادۆکسیکاڵ بوو. دە ڕاستی دا نە ئایین هیچ دژایەتییەکی لە گەڵ بیری ناسیۆنالیستی و نەتەوە خوازانە و مۆدێڕنیتە و سێکۆلار هەیە نە سێکۆلاریزم و مۆدێڕنیزمیش ئەوە بوو کە خاوەنە تێئۆلۆژیست و هێزەکەکییەکانی ئەو بیرۆکە گەلە پێناسەیان بۆ دەکرد.

کێشەی هاوبەشی هەر دوو لایەن لە بنەڕەتەوە چەقبەستنی بیرۆکەی خێڵەکی بوو کە یەکیان بە نێوێ ئوممەت و ئەوی تریشیان لە ژێر دەمامکی نەتەوە و میللەت دا تێهەژێنی بەستێن و بواری "کورد" یان دەکرد. ئەگەر چەمک و بەرساختەیەکی وەک ئۆممەت پێویستی بە داڕشتنی بناغە و تەنیا پڕەنسیپێکی وەک ئایینداری هاوبەش و هاوبەشی دە ئایینداریدا  هەیە، شک دەوەش دانییە کە دەرک و تێگەیشتن لە سێکۆلاریزم و ناسیۆنالیزم و  مۆدێڕنیزمیش پێویستی بە لەنگەر گرتنێکی بوونناسانە و مەعریفی هەیە کە چەمکی نەتەوەی بە شێوەیەکی بوون ناسانە و ئێگزیستانسیال و لە پێش دا ئامادە هەبێ. ئەوە لە حاڵێک دایە کە هەر کام لەو دوو لایەنە دە بەستێنی تێئۆلۆژیکی و ئیلاهییاتی و مێتافیزیکی و دەرهەستییەکی خەست و توکمەدا خەریکی داڕشتنی هەندێ بیرۆکی تەسک و دژبەر بوون بێ ئەوەی دان بە خاڵە هاوبەشەکان و ئەو ئاڕمانخوازی و ئیدەئالیزمە دابنێن کە پێداویستی هەر کۆمەڵگا و نەتەوەیەکە.

حەقیقەت بۆ هەر کام لەو دوو تاقمە بەر لەوەی تێفکرین بێ دە ساحەتێکی بوون ناسانە و مەعریفەناسانەی پوخت و پاراو دا، پتر ئەو تێگەیشتنە مێتافیزیکی و تێئۆلۆژیکییە بوو کە دوورە پەرێز بوو لە هەرچەشنە کردەیەکی واڵا کە بە سوودی کۆمەڵگا و نەتەوە بێ. ئەگەر لایەنێک بە بیانووی ناسیۆنالیزم و سێکۆلاریزم و مۆدێڕنیزم و چەپیزمی خەڵقی، تەواوی هێز و بنەما فکری و هزرییەکانی لە سەر سڕینەوەی ئایین دانابوو و خۆی بە خاوەنی گەل و نەتەوە دەزانی، لایەنەکەی تریش بە هۆی ئەو مێتافیزیکە خەست و خۆڵەی کە خۆی بە وەکیلی خوا و خاوەنی ئایین دەزانی، بە ڕووکردی تەکفیر و لائیسیتە و ئیلحادەوە ڕێگای هەر چەشنە دیالۆگێکییان لە یەکتر بەست. لە وەها دۆخێک دا نە سیاسەت کارایی پێویستی هەیە نە مێژوومەندی شۆڕش و مافخوازیش لەو دەرکە مێتافیزیکی و ئیدئۆلۆژیکی و دەرهەستە تێ دەپەڕێ.

هاوبەشیی دیاردەناسانەی هەر دوو لایەن ستایلێکی تایبەت بوو لە فەشەل هێنان و تێک ڕمانی کردەی سیاسی ئەویش نەک بە واتای لە ناو چوونی سیاسەت وەک حەول و تێکۆشان بۆ بە دەستەوە گرتن و مسۆگەر کردنی گوتار و وێژمان و هێز، بەڵکوو بە واتای بەتاڵ بوونی سیاسەت لە هەر چەشنە خسڵەتێکی ئینسانی و ئەخلاقی و مۆڕالیک کە ڕێگا لە خوڵقانی هەر چەشنە سووژەیەکی سیاسی و دینامیک و کارامە دەگرێ. کێشەیەکی تر کە دەو نێوەندە دا بەرۆکی هەر دوو تاقمی گرتبوو، کێشەی ئیسلامی سیاسی بوو. سیاسی کردن و تۆتالیتەریزە کردنی ئایین کێشەیەک بوو کە لە بنەڕەتەوە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەفهوومی و بابەتییانەی لە گەڵ نەکرا. ئەوەی وا دەو نێوەدا پەرەی بە بیرۆکەی ئیسلامی سیاسی دا، پتر شێوازێک بوو لەو بورژوازی دینییەی کە خۆی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو دە پەرە پێدان بەو دژبەرایەتییە سیاسییە کە داوێنگری بنەما مەعریفییەکانی کۆمەڵگای کورد بوو. گەورەترین کێشەیەکی کە لە ئیسلامی سیاسی کەوتەوە، بڕەو دان بەو فەزا نامەعریفییە بوو کە هەر لە سەرەتای مسۆگەر بوونی ئیسلامی سیاسی وەک پاڕادایمێکی چەقبەستوو، ڕوانگە تێئۆریکییەکانی سەبارەت بە ناسیۆنالیزم و سێکۆلاریزم گۆڕی. بەو واتایەکی تر یەکێ لە کێشە هەرە گرینگەکانی بیرۆکەی ناسیۆنالیستی و سێکۆلار و چەپ نەک بە تەنیا نەخوێندنەوەیەکی مۆدێڕن لە خودی ئایین کە خوێندنەوەیەکی تەواو بناژۆخوازانە بوو لە ئایین بە گوێرەی ئەو خوێندنەوەی پاڕادایمی ئیسلامی سیاسی لە ئایینی کردبوو کە ئەو کێشەیە خۆی دە خۆی دا دابەزاندنی کوللییەت و گشتییەتی ئایین بوو بە خوێندنەوەیەکی بناژۆخوازانە و تەواو ئیدئۆلۆژیک و سیاسی و دژبەرانە...



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

rebin ۱۴۰۲/۷/۶
جسارت اقای نیازی ستودنیست. ایشان در نوشتەهایش حتی خود و همفکرانش را هم نقد میکند و این یعنی روشنفکری بە تمام معنا...سربلند باشید
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

درویش ۱۴۰۲/۷/۵
سلاو و ڕێز بوو گشت برادەران ، بە تایبەت کاکە عبدالقادر ، تێبینی زور گە ش و پر پیت بو

نظر خود را براي ما ارسال كنيد