تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۳۱ شهريور ساعت ۲۲:۵۶ بازدید: 495      نظرات: 0      کد مطلب: 21888

نمایش دانی فیلمی ١٩٨٨ لە هۆڵەکانی سینەمایی جیهان و کوردستان


بە پێی هەواڵی هاژە، فیلمەکە باس لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات.

"هەوڵیان دا شارێک بخنکێنن بە هەموو چیرۆکەکانیەوە" ئەوە سەردێڕی سەرەکیی پۆستەری تازەترین فیلمی سینەمایی کوردییە، بەناوی ١٩٨٨، کە بەم زووانە لە هۆڵەکانی سینەمای کوردستان و جیهان نماییش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی ١٩٨٨ "زریانی بەهار" بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی ناوداری کورد، باس لە ڕۆژانی ڕووداوەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات، کە لە کۆتایی دەیەی ٨٠ی سەدەی ڕابردوودا بە بەرچاوی جیهانەوە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تاوانێکی گەورە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بەرامبەر گەلی کورد و دانیشتوانی شاری هەڵەبجە کرا.

فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی هێژوان زەندیی و بەرهەمهێنەری ڕێمان شەوکەت و بە مۆزێسیەنی نەورۆز تەنیا کاری دانان و ڕێکخستنی میوزیکی بۆ ئەنجام دراوە.

شوێنی فیلمەکە شاری هەڵەبجەیە، لەم بارەیەوە هێژوان زەندی دەرهێنەری فیلمەکە بە میدیاکانی گووتووە: ماوەی وێنەگرتنی فیلمەکە ٤٦ ڕۆژی خایاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وردەکاریی زۆری تێدایە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد