تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۲۵ شهريور ساعت ۱۷:۴۷ بازدید: 613      نظرات: 0      کد مطلب: 21858
۲٨ ساڵ لەدوای کۆچی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد

ئەو هونەرمەندەی خاوەن دەنگێکی ئەفسووناوییە



حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد ساڵی ۱۳۲۶ی هەتاوی لە شاری "قەسری شیرین"ـی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایکبووە. ساڵی ۱۳۴۳ و لە تەمەنی ۱۷ ساڵاندا یەکەم گۆرانی ئەم گۆرانیبێژە لە رادیۆ دەنگی کرماشان بڵاو ئەبێتەوە و بە فەرمی دێتە ناو گۆڕەپانی مۆسیقای کوردییەوە. لوڕنەژاد زیاتر لەژێر کاریگەری مامۆستایان "سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی"، "عەلی مەردان" و "تایەر تۆفیق"ـدا بوو و هەروەها ماوەیەکی زۆر لە نزیکەوە کەڵکی لە ئەزموونەکانی مامۆستا "حەسەن زیرەک" وەرگرتووە.

لوڕنەژاد جگە لە رادیۆ بە ماوەی ۲۵ ساڵ کارمەندی ئیدارەی کەشناسیی کرماشان بوو.

لوڕنەژاد بە زۆربەی زاراوەکانی کوردی گۆرانی چڕیوە، بۆ نمونە: هەورامی، سۆرانی، گۆرانی، بادینی، کرمانجی، لوڕی و لەکی. ئەم گۆرانیبێژە دەنگخۆشە عاشقی شار و زێدەکەی خۆی بوو و ئەم خۆشەویستییە لە کارەکانیدا بەرچاوە.

حیشمەتوڵڵا لە بواری "مۆزیکی پۆپ/ خەڵکی"ـیشدا لێهاتوویەکی زۆری هەبوو و چەندین گۆرانی فارسی بەم شێوازە پێشکەش کردووە. لوڕنەژاد لە ماوەی ژیانی هونەری خۆیدا ۲۰۰ گۆرانی کوردی چڕیوە.

حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد لە ۲۵ی خەرمانانی ۱۳۷۴ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی "میناباد"ـی کرماشان ئەسپەردەی خاک کرا. لەئێستادا کوڕی ئەم هونەرمەندە واتە "حیسام لوڕنەژاد" بۆتە درێژەدەری رێی باوکی و یەکێک لە هونەرمەندە سەرکەوتووەکانی بواری گۆرانی و ئاوازی کوردییە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد