بەپێی هەواڵی هاژە، دووهەمین کوڕەشێعری ساڵانەی کوردی، لەژێر ناوی "تا زرێبار و دێڕێک" بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان و فەرهەنگ و ئیرشاد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (٨ و ٩ی خەرمانان) لەو شارە بەڕێوە چوو.
بەرهەمگەلی ناردراو بۆ کۆڕەشێعری مەریوان، بە زاراوەکانی، سۆرانی، کورمانجی، لۆڕی، فەیلی، کەلهوڕی، هەورامی و گەڕووسی بووە.
دووهەمین کوڕەشێعری کوردیی مەریوان بە بەشداریی پتر لە ٣٠ شاعیر لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە نۆ پانێلدا بەڕێوە چوو.
پانێلەکان:
ڕۆژی چوارشەممە، پانێلی یەکەم:
لە پانێلی یەکەم "هێمن موکریانی"، ئەم کەسانە بەرهەمەکانیان بۆ دەبیرخانەی کۆڕەشێعری مەریوان ناردبوو.
١- حەیدەر غوڵامی، لەکی، ئیلام
٢- سادق فەرهادی، کورمانجی، شیروان
٣- حومەیڕا محەممەدئەمینی، سۆرانی، بانە
۴- سەعدی غەریبی، هەورامی، مەریوان
۵- سوهەیب عەلی، سۆرانی، مەریوان
بەشداربووانی پەنێلی تورکەمیر ئازادبەخت، واتا پەنێلی دووهەم
١- شیوا میرەکی، سۆرانی، قوڕوە
٢- شێردڵ ئیلپوور، کەلهووڕی، کرماشان
٣- ئەردەشیر مووسەوی، لەکی، کرماشان
۴- زانا قاسمیفەڕ، گەڕووسی، بیجاڕ
۵- تەیبە بەیگوەند، لەکی، کەنگاوەر
پانێلی سێهەم "خانای قوبادی"
١- والی بەدەڵپوور، کورمانجی، ئورمیە
٢- جەبار شافعیزادە، سۆرانی، کامێران
٣- سومەییە مێهری، فەیلی، ئیلام
۴- پەرویز بابایی، هەورامی، پاوە
۵- عێرفان کەرەمی، لەکی، ئەندیمەشک
کۆڕەشێعری زرێبار تا دێڕێک، لە ئێوارەی چوارشەممە، بە بەڕێوەچوونی سێ پانێلی دیکە درێژەی پێ درا.
پانێڵی چوارەم، لەژێر ناوی شێرکۆ بێکەس، لەم پانێلەشدا پێنج کەس شێعرەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
١- ماجوو مێهری، کەلهوڕی، کامێران
٢- مەحموود مەحموودی، سۆرانی، سنە
٣- فاتمە ئارامی، کورمانجی، قووچان
۴- کیوومەرس ڕۆستەمی، لەکی، هەرسین
۵- سۆران حەسەنی، سۆرانی، سەقز
بەشداربووانی پانێلی، پێنجەم، ئەڵماسخانی کەنوولەیی
١- ئاوارە حوسێنزادە، سۆرانی، مەهاباد
٢- مورتەزا ئەولادقوباد، لەکی، کۆیەشت
٣- مەجید ڕەهوەر، کورمانجی، قووچان
۴- سەبا عەبباسی، کەلهوڕی، کرماشان
۵- مێهدی فەللاحی، سۆرانی، ساحێو
لە دوایین پانێلی ڕۆژی چوارشەممە (جەهانئارا خانمی پاوەیی)، ئەم شاعیرانە بەرهەمی خۆیان پێشکەش کرد.
١- ئیلهام پالیز، کەلهوڕی، شاباد
٢- سەعید ڕۆستەمی، کورمانجی، بۆجنوورد
٣- یاسر ئەکبەرزادە، لەکی، کۆیەشت
۴- کامیل داوەری، سۆرانی، مەریوان
۵- ڕەزا ڕۆستەمی، کەلهوڕی، سەرپێڵ
لە دووهەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک، سێ پانێل بەڕێوە چوو.
پانێلی یەکەمی ڕۆژی پێنجشەممە، لەژێر ناوی ئەحمەدی خانی.
١- نەسرین باوەندپوور، فەیلی، ئیلام
٢- فەڕشید ڕۆستەمی، هەورامی، هەورامانی تەخت
٣- ئاڕەش ئەفزەلی، لەکی، هەرسین
۴- سوهەیلا مێهەمی، سۆرانی، سنە
۵- ناجی ئاوازی، کورمانجی، ئورمیە
پانێلی دووهەم، سەید یاقووب ماییەشتی
١- لەیلا گورگانی، سۆرانی، سنە
٢- عەلی ڕەجەبزادە، کورمانجی، شیروان
٣- مێهرداد زیبایی، لەکی،سەراوڵە
۴- ژوان ڕەحیمی، هەورامی، هەورامانی تەخت
۵- ئەحسەن ڕەشیدی، هەورامی، پاوە
لە پانێلی کۆتایی(قانع) دووهەمین کۆڕەشێعری مەریوان، ڕێز گیرا لەم شاعیرانە:
۱- قاسم موئەییەدزادە (هەڵۆ)، مەهاباد
٢- گوڵی شادکام، قووچان
٣- لەکەمیر کەلەجوویی، کرماشان
۴- عەبدوڵڵا حەبیبی، نۆدشە
بەم شێوەیەک دووهەمین کۆڕەشێعری "تا زرێبار و دێڕێک"ی مەریوان، کۆتایی پێ هات.