تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۳۰ مرداد ساعت ۱۲:۵۰ بازدید: 702      نظرات: 0      کد مطلب: 21731

مێشکی جگەرە کێشەکان چۆنە؟


لێکۆڵەران چۆنیەتی خووگری مێشک بە نیکۆتینیان دۆزیوەتەوە و هەر بەو پێیە بە ئەگەری زۆرەوە بەزوویی دەرمانێک بۆ جگەرەکێشەکانیش دەدۆزرێتەوە.

 

زانکۆی کەبریج لە ئەو پێوەندییەدا مێشکی زیاتر لە 800 کەس لە تەمەنی 19، 14 و 24 ساڵان لێکداوەتەوە و هەر جۆرە کاریگەرییەکی جگەرەکێشانیان تاوتوێ کردووە.

 

ئەوان تێگەییشتن کە بە ئەگەری زۆرەوە کەسانێک کە جگەرە دەکێشن، بەشێکی بچووکتریان لە لوب فرۆنتال بە ناوی بەشی پێشەوەی هانی لای چەپیان هەیە. ئەو بەشە لە مێشک پێوەندی بە یاساشکێنییەوە هەیە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات کەسانێک کە بە شێوەی سروشتی لوب فرۆنتاڵێکی بچووکتریان هەیە بە ئەگەری زۆرەوە زیاتر بەرەو یاساشکێنی دەڕۆن.

 

جگە لە ئەوە داتاکانی نیشانی دەدات کە لای ڕاستی هەر ئەو بەشە لە مێشکیش دەکەوێت ەژێر کاریگەری جگەرەکێشانەوە. ئەو بەشە هێزی ئیرادە و هەستی چێژ بردن کۆنترۆڵ دەکات. ئیسکەنەکان دەریدەخات ئەو بەشەش لە کەسە جگەرەییەکاندا بچووکتر دەبێتەوە.

 

ئەو لێکۆڵینەوە دەریخستووە کە جگەرەی ئەلکترۆنیش دەتوانێت ڕی هەر ئە کاریگەرییە لە سەر مێشک دابنێت.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد