تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۲۶ مرداد ساعت ۲۰:۲۲ بازدید: 482      نظرات: 0      کد مطلب: 21709

کاریگەریی لایەلایە لەسەر منداڵان


توێژینەوەکان دەریان خستوە چەندە گۆرانی بۆ کۆرپەتان بڵێن، ئەویش ئەوەندە هەوڵ دەدا ئەو دەنگانە لە خۆی دەربینێ کە مانایان هەبێ. بە واتایەکی دی ئەو دەنگانەی لەوی دەبیستین، یەکەم وشەکانن کە لە زاری ئەو دێنە دەرێ.

منداڵەکەی ئێوە بە بیستنی دەنگی خەڵکانی دی هەر شاد و دڵخۆش نابێ، بەڵکوو کاتێک کە بۆخۆیشی بتوانێ دەنگێک لە خۆی دەربێنێ، ئەوەشی بە لاوە سەیر و سەرنجڕاکێشە؛ هەروەها بۆی دڵخۆشکەرە.

کۆرپە لە تەنیشت دایکی و بە بیستنی دەنگی و بیستنی ترپەی دڵی هەست بە ئارامی دەکا و پێوەندییەکی قووڵتری لەگەڵ دروست دەکا. کۆرپە تەنانەت لە سکی دایکیشیدا لە مۆسیقا تێدەگا و پێوەندیی لەگەڵ گرێ دەدا. ئەو لە هەموو ئەو ماوەیەدا دەنگی دایکی دەبیستێ و ئەو دەنگە لە زەینی ئەودا وەک مۆسیقا دەنوێنێ.

توێژینەوەکان دەریان خستوە ئەو دایکانەی لەکاتی دوگیانیدا لایەلایەیان بۆ کۆرپەکانیان گوتوە، منداڵەکانیان هێمن و لەسەرەخۆ دەرچوون، تەنانەت لایەلایە کاریگەریی لەسەر زیاتر هەڵدان و گەشەی جەستەیی منداڵ و گەشەی ڕووحی و دەروونیی ئەو هەیە.

لایەلایە هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ زووتر بنوێ و خەوێکی ئاسوودە و خۆشتری هەبێ.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد